گرنگی خوێندن بە زمانی دایک

گەلو دەسڵاتدارانی ئێرانی و نەتەوەی باڵادەستی فارس کە هەمیشە دەم لە تەمامیەتی عەرزی ئێران دەدەن بە تواندنەوەی زمانی کوردی و فەرهەنگی دەوڵەمەندی کورد خەیانەتیان لە خاکی ئێران و ئێران زەوی کردوە یان نە؟
فارسەکان بە درێژایی گەیشتن بە دسڵاتیان بە سەر خاک و نەتەوەی کورد لە روژهەڵاتی کوردستان هەتاکوو روژی ئەورۆ منداڵی کوردیان ناچار کردوە لە یەکەم روژی خوێندنەوە بە زمانی فارسی دەرس بخوێنن و قسە بکەن.
ئەوان لە ئەوە نەگەیشتون کە زمانی دایکی تەنیا قسە کردن نیە،زمان ئەوینە،زمان ئێحساسە و زمان ژیانی مروڤە.زمانی دایکی زمانی روح و جەستەی مروڤەکانە و بیر و فیکری سەرەتایی هەر مروڤێک لە زمانی دەرونی ئینسانەکانداێە و دواتر لە زمانی قسەکردندا خوی دەبینێتەوە.
ئاستی پیشکەوتن مناڵان لە هەر وڵاتێک لە سەرەتای منداڵی،لە قوتابخانەی سەرتایی یان پێش قوتابخانە لە گەشە کردنداێە ئێرانیەکان ئەگەر پێان واێە کە نەتەوەی کورد ئێرانیە و ئەوانیش دلسوزی ئێرانن دەبێ لە سەرەتای گەشە کردنی منداڵی کوردەوە توی خوشەویستی و گەشە کردنی لە نێو زاروکی کورد بچێنن لە گەل زمانی شیرینی دایکیان ئاشنایان بکەن،بەڵام بە ناچار کردنی ئەو منداڵە کوردانە بە خوێندنی زمانی فارسی کە زمانی دایکیان کوردیە نە فارسی منداڵانی کورد توشی دواکەوتن لە هەموو بوارێکەوە دەکەن و ناتوانن لە هیچ روێکەوە گەشە بکەن..
لێکوڵینەوەکان لە وڵاتی ئێران دەری دەخەن کە ٥٥لە سەدی ئەو قوتابیانە لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەی سەرەتایی دەر نەچوون ئەو قوتابیە کوردانەن کە بە زۆری زمانی فارسیان بە سەردا سپاوە بۆ فێر بوون.
منداڵانی غەیری فارسی ژێر دەسڵاتی وڵاتی ئێران کاتێک زمانی فارسی فیر دەبن و لە گەل ئەو زمانەدا ڕادێن کە کاتی منداڵیان بە سەر چووە کە چارەنوس سازترین وەختە بۆ فێر بوون و تاقیکاری لە هەموو بوارێکەوە بۆ پێشکەوتنی مندالان..
لە راستیدا ئێرانیەکان بە مەبەست و پلانی لە پێشدا دارێژراو مندالانی کورد لە خوێندن بە زمانی دایک بیبەش دەکەن و بە تەحمیل کردنی زمانی فارسی و بە زۆر دیکتە کردنی زمانی بێگانە بە سەر منداڵی ساوای کوردا لە سەرەتای منداڵیەوە پێش بە پێشکەوتنی زمانی دەرونی و زمانی فیکری منداڵی کورد دەگرن و ناێەڵن گەشە بکەن.
ئەوەێکە لە ئەم بەینەدا منداڵی کورد لێ بێبەش بووە و ناتوانێ جارێکیتر بە دەستی بهێنێ سەردەمی تەکامل و پەروەردەێە کە لە دەستی چووە کە بتوانێێ بە شێوەێکی زانستیانە کەڵکی لێ بگرێت..
فارسەکان بە دیکتە کردن و ئاموزشی زمانی فارسی بە سەر منداڵی کوردا پێش بە پێشکەوتنی تەکاملی زەهنی و شەخسیەتی منداڵانی کورد دەگرن یان زۆر لاوازیان دەکەن کە هەمیشە لە فارسەکان لە ئاستی خواتر سەیر بکرێن و نەتوانن وەک ئەوان لە بوارە جوراجورەکانی زانست دا سەرکەوتن بە دەست بهێنن ..
دەوڵەتی ئێرانی و نەتەوەی باڵادەستی فارس تەنیا لە روانگەی خوێندنەوە زوڵم زۆری لە نەتەوەی کورد نەکردوە، ئەوان هیچ بوارێکیان بە نەتەوەی کورد نەداوە لە هیچ روێکەوە بۆ ئاوەدانی و گەشەی وڵاتی خویان تێبکوشن.
ئەگەر قەرار واێە ئێمە ئێرانی بین و ئێرانیش هەر لە سەرەتایی منداڵیەوە هەوڵی لە نێوبردنی زمانی دایکیمان بدات و بە زۆر زمانی فارسی بە سەر ئێمەدا بسەپێنیت ئێمەش وەک هەمیشە هاشا لە ئێرانی بوونی خومان دەکەین و بۆ وەدەستهێنانی مافە رەواکانمان دژی دەولەت و داگیرکەری فارس خەبات دەکەین.
عەلی فەزڵی کەواڵی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply