تاوانێکی پیرۆز

خاتوو زارا محەممەدی بە تۆمەتی پەروەردەی خۆبەخشانەی زمانی کوردی بە ٥ ساڵ بەندکران سزادا. زارا محەممەدی یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی کولتووری نەوژین کە لە بواری پەروەردە و کۆمەڵایەتی دا وەک فێرکاری زمانی کوردی چالاکە.
سزای دەرکراو لەدژی زارا موحەممەدی بەو واتایە دێت کە پەروەردەی زمانی کوردی هەڕەشەیە لە “ئاسایشی ئێران”
هەروەها یاسای  دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە زمانی فارسی وەک زمانی ڕەسمی و پەروەردە دیاریکردووە و بەسەر نەتەوەکانی کورد و بەلۆچ و ئازەری و تورکەمەن عەربی بە زۆری سەپاندوە ، بەڵام زمانەکانی دیکەی بە زمانی “ناوچەیی” ناوزەدکردووە و پەروەردەیانی لەگەڵ زمانی فارسی لەڕووی یاساییە بە ڕێگەپێدراو زانیوە (مادەی ١٥). لەگەڵ ئەوەشدا، کۆماری ئیسلامی لە چل‌وسێ ساڵی ڕابردوودا هەمیشە پەروەردەی زمانەکانی سنووردارکردووە و وەک هەڕەشەیەک بۆسەر “ئاسایشی ئێران” ڕەچاوی کردووە. بۆیە ئەو سزایەی دادگای شۆڕش دوایین نموونەی ئەو پرۆژیەیەیە کە زمانەکانی دیکە بە پرسێکی ئەمنی دەبینێت و بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکات.
زارا محەممەدی لە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا و پاش زیاتر لە شەش مانگ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازادکرا.
حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەریی خۆبەخشی زارا محەممەدی  دەلێت زارا محەممەدی بە تۆمەتی شكاندنی یاسایی سەروەری ئێران زیندانی كراوە، بەڵام لە راستیدا تەنها تۆمەتێك زارا هەیبێت ئەوە بووە كە بە زمانی كوردی وانەی بە منداڵات وتوەتەوە و لە رۆژی زمانی دایكدا گوڵی بەسەر خەڵكدا دابەش كردووە.
حوکمی بێ بەڵگە و نادادپەروەرانەی ٥ساڵ زیندانی سەپاو بەسەر زارا محەممەدی، دیسان لە لایەن بەرپرسی گشتی دادگوستەری پارێزگای سنەوە تەیید کراوە و ڕەوانەی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکان (اجرای احکام) کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply