دیداری سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی فێوریەی ٢٠٢٢ی زایینی سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان كرد و، سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی كوردستان و ئێران و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان كرد.

ئێواره‌ى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆيدا لە شاری پاریسى پایتەختى فەرەنسا پێشوازیكرد لە به‌ڕێز (جەماڵ پورکەریم سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستانHSK).

لە دیدارەكەدا سەبارەت بە رەوشی سياسى كوردستان و ئێران و دواگۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچه‌كه‌ و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتوگۆیانكرد و هەردوولا جەختیان كردەوە سەر هەماهەنگی و هاوكاری نێوان سه‌رجه‌م هێزو لایەنە ئازادیخوازەکان و كاركردنى زياتر بۆ لێك نزیك كردنەوەی ئەو هێزو لایەنانە و خۆ دوورگرتن لەهەر ناكۆكییەك.

هەر لەدیدارەكەدا سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە پرسە سیاسییەکانى ناوچەکە.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە گرنگی بەستنی كۆنگرەیەکى گشتى بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییە ئازادیخوازەکانى ناوچەکە كرا، بۆئەوەى بگەنە جۆرە لەیەکتر گەیشتنێک بۆ هەماهەنگى و پشتیوانى یەکتر.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەردوولا و چۆنییەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply