كێنت مه‌كێنزی: ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

ژەنراڵ ”کێنت مەکێنزی” فەرماندەی ستادی فەرماندەیی ناوەندیی ئامریکا وتویەتی کە لە ڕوانگەی ئامریکا و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێژیمی ئێران گەورەترین هەڕەشە یان بە واتایەکی دیکە گەورەترین ئەکتەری خراپ لە ئاستی ناوچەکەیە و تەمەرکوزی ئامریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێرانە.
ناوبراو هاوکات وتوویەتی، وڵاتانی وەکوو کۆرەی باکوور و ئێران سەرەڕای هەموو ئەو هەڕەشەیەی کە هەیانە، لە ئاستی ڕووسیە و چیندا نین.
”مەکێنزی” چالاکیی گرووپە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە ناوچەکەدا وەکوو یەکێک لە هەڕەشەکان ناو لێ بردووە.
بەرپرسانی ئامریکا پێشتریش سەدان جار لەبارەی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران دژی ئەمنییەتی نیشتمانیی ئامریکا هۆشدارییان داوە، ”جۆ بایدن” سەرکۆماری ئامریکا ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەمە، فەرمانی ”دۆخی نائاسایی نیشتمانی” لە بابەت ئێرانی تا یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply