زلنسكی : پێویستە هاوڵاتییانی مەدەنی بتوانن لە ناوچەکانی شەڕ بچنە دەرەوە

ڤۆلۆدیمێر زيلينسكی سەرۆکی ئۆکراینا : پێویستە هاوڵاتییانی مەدەنی بتوانن لە ناوچەکانی شەڕ بچنە دەرەوە
زيلينسكی ڕایگەیاند : تۆڵە لە هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە بەشدارن لە شەڕ دژی وڵاتەکەمان

هەروەها لە بەشێکی تری قسەکانی زيلينسكی گوتی : ئێمە نەتەوەیەکین کە شکست ناهێنین و ناشکێنین ، ئێمە دەتوانین ئەو شتانەی کە بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر شار و ماڵەکانمان تێکشکێنرا بنیات بنێینەوە
ئەوەشی گوت : ئێمە لەو کەسانە خۆش نابین کە ماڵەکانمان بۆردوومان دەکەن و منداڵەکانمان دەکوژن و ئەو ڕۆژە دێت کە سوپای ڕووسیا تۆڵەی لێبکرێتەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply