نوام چۆمسکی فیلسووف و زمانناسی ئەمریکایی بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز پەیامێکی ڕوو بە گەلی کورد بڵاو کردەوە.
چۆمسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی کوردان، جەژنی نەورۆز ٢٧٢٢ی کوردی بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ: خەباتی گەلی کورد لە پێناو گەیشتن بە ئازادی و عەداڵەت بۆ دەرس لێوەرگرتن دەبێ و بۆ من جێگەی شانازییە کە بتوانم ڕۆڵێکی بچووکم لە خەبات و بەرخودانی گەلی کورد بۆ ئازادی دا هەبێ.
چۆمسکی گوتی: بۆ من جێگەی شانازیە بەشێکی بچووک لە خەباتی گەلی کورد بم. لەم دواییانەدا، لە زانکۆی رۆژاوا وتارێکم پێشکەش کرد. چەند ساڵ لەمەوپێش، ئەوەی بە خەیاڵدا نەدەهات، روویدا. ئەمە فێرمان دەکات کە گیانی مڕۆڤ وێڕای خەون و خولیا دەتوانێت، خەونەکان بەدی بێنێ.

بەرخۆدان و سەرکەوتنی گەلی کورد بۆ ئێمە وانەیەکە. بەدڵنیاییەوە دەسکەوتی زیاتر بەڕێوەیە و کەمتر لەمەش دڵخۆشکەر نابێ. ئێوە راسپێردراوی نەخشاندنی مێژوون لە داهاتوودا.

چۆمسکی لە کۆتاییدا بە زمانی کوردی گوتی: نەورۆز پیرۆز بێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply