گووگڵ زاراوەی کوردیی سۆرانی بە خزمەتگوزاریی گووگڵ ترانزلێیت زیاد کرد.

کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە زاراوەی کوردیی سۆرانی بە گووگڵ ترانزلێیت زیاد کردووە و بەکارهێنەران لەمە بەدواوە دەتوانن بۆ وەرگێڕانی زمانەکانی تر بۆ کوردیی سۆرانی و لە کوردی سۆڕانیەوە بۆ زمانەکانی تر کەڵک لەم خزمەتگوزاییە وەربگرن.
لەو پێوەندییە دا “ئیزاک کاسۆل”یەکێک لە بەرپرسانی کۆمپانیای گووگڵ رایگەیاند کە زاراوەی کوردی سۆرانی لە گەڵ ١٣٣ زمانی تری زیندووی دونیا لە گووگڵ ترانزلێیت لە بەر دەستی بەکارهێنەران دایە.
پێشتر کۆمپانیای گووگڵ، زمانی کوردی بە زاراوەی “کرمانجی سەروو”ی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێران زیاد کردبوو ، بەڵام لە ئێستا دا دوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجیی سەروو لە ناو گووگڵ ترانزلێیت دا جێگیر کراون.
هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی زاراوەکانی دیکەی زمانی کوردی لە گووگڵ ترانزلێیت وەک زازاکی، هەورامی، کەلهوڕی، لوڕی و بەختیاری و … لە لایەن دڵسۆزانی زمانی کوردیەوە بەردەوامە.
زمانی کوردی یەکێکە لە زمانە زیندووەکانی جیهان کە لە ئێستا دا زیاتر لە ٧٥ ملیۆن کەس بەم زمانە قسە دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply