ڕێزان جاوید ئەندامی پێشووی بەڕێوەبەری(پژاک) لە شاری قامیشلۆ شەهید بوو.

ڕێزان جاوید ئەندامی پێشووی بەڕێوەبەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) رۆژی 17ی گەلاوێژ لە شاری قامیشلۆ لە ڕۆژاوای کوردستان شەهید بوو.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ: لە بۆردوومانەکەی ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢ی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رژیمی تورکیە دا لە گەڕەکی سەناعەی قامیشلۆ، کە تێیدا چوار کەس شەهیدبوون، ژمارەیەک کەسیش برینداربوون، کە یەکێکیان یوسف مەحمود ڕەبانی، ئەندامی فەرماندەیی پژاک بوو.

یوسف مەحمود ڕەبانی ناسراو به‌ ڕێزان جاوید، ئەندامی بەڕێوەبەری پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) بووه‌، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان – کۆدار بووە.

بە پێی هەواڵەکان، یوسف مەحمود ڕەبانی بۆ سەردان چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵک کۆببێتەوە و لە نزیکەوە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ببینێت، هەروەها کاری دەکرد بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونی گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان سەرەخۆشیی لە گەلی کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بەتایبەتیی دەکا، “ڕووحی شاد و ڕێگە و ڕێبازی بەردەوام و پڕ ڕێبوار بێ”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply