هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێرانی بەرەو نەمانە و پەلەقاژەی مەرگیەتی

هێرشی مووشەکیی ئێرانی داگیرکەر بۆ سەر باشوور و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەحکووم دەکەین.

ئەمڕۆ ٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٢ ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی لە ڕێگەی درۆن و مووشەکەوە هێرشی کردۆتە سەر بنکە و بارەگاکانی بەشێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور (( حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان)) و بە پێی هەواڵەکان تا ئێستا چەندین کەس شەهید و بریندار بوون .

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی هێرشی داگیرکەری ئێرانی و وێڕای ئەوەی  هاوخەمی و پاڵپشتی خۆمان بۆ هەموو ئەم هێزانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەنین، باوەڕمان وایە کە کورد بە گشتی بە هەر بیر و باوەڕێکەوە بێ هەر یەک خوێن و یەک نەتەوەین و هیچ کات هاوخوێنەکانمان بە تەنیا بە جێ ناهێڵین و لەو هەلومەرجە دا کە ڕژیم لە لێواری ڕووخان دایە، بە تەواوی هێز و توانایەوە لە ناوخۆ خەڵک سەرکوت دەکا و لە دەرەوەش پەرە بە هێرشەکانی دەدا و ئەوە نیشانەیە بۆ داویین ساتەکانی و پەلەقاژەکانی مەرگیەتی، بەڵام ئیرادەی نەتەوەی کورد زۆر لەمە بەهێزترە کە بەم چەشنە هێرشانە بە چۆک دابێ و ورەی دابەزێ، بۆیە لە ئێستا دا ئەحزابی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خاوەنی هێزی نیزامین، دەبێ بە توندی پەرچەکرداریان هەبێ و شەقام لە ناو هەموو ئێران دا بشلەژێنن.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی
٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٢ زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply