وەڵامی د.کامیل قۆیتاسی بە قسەکانی حەمید بەعیدی نەژاد دیپلۆمات تیرۆریستی ئێرانی لە لەندەن

باڵوێز و سەفیری ئێران لە بریتانیا لە تویتێک دا هێرشی کردۆتە سەر بەڕێز جەماڵ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.
وەڵامی کامیل قۆیتاسی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:
1: تیرۆریست بوونی خۆتان و ڕژیمەکەتان واتە ئێران ، بۆ ئێمەی شۆڕشگێڕانی کوردی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانەت بۆ ئازادیخوازانی جیهانیش ڕوون و ئاشکرایە.
2: جەماڵ پوورکەریمەکان تەنیا نین و ئێمە وەک سەربەخۆییخواز هەموومان پاڵپشت و هاودەنگ و هاوبیر و هاوڕێبازین.
3: ڕژیمەکانی ئێران و داگیرکەرانی کوردستانن کە تەجزیە تەڵەبن و خاکی کوردستانیان بە سەر چوار تا پێنج وڵات دا دابەش کردووە و داگیریان کردووە.
4: ئێمەی سەربەخۆییخواز، خوازیاری لێک گرێدانەوەی خاکە دابەشکراوەکەی خۆمانین و چاومان لە خاک و جوغرافیای کەس نەبڕیوە.
5: درەنگ یا زوو بە خەباتی بێوچانمان خاکی کوردستانتان پێ چۆڵ دەکەین و دەتانگەڕێنینەوە فارسستان و کەویری ئێران.
6: ئەگەر لێکدانەوەی ئێوە بۆ تەجزیە تەڵەبی نەرێنی و نێگەتیڤە، لە لای ئێمە هەر کەس داوای مانەوە لە گەڵ ئێرانی جەعلی دا بکا کەسێکی نەرێنی و نێگەتیڤە.
7: ئێمەی کوردی سەربەخۆییخواز نە شانازی بە ئێرانی داگیرکەرەوە دەکەین و نە خۆمان پێ ئێرانی و ئاریاییی جەعلی و دەستکردە.
8: ئەگەر ئێرانیەکان جارێک زەحمەتی ئەوە بدەنە بەرخۆیان و مێژووی ڕاستەقینەی کورد و کوردستان بخوێننەوە، ئەوە بۆیان ڕوون دەبێتەوە کە کورد نەک هەر بۆ خۆی بەڵکوو مێژووش شایەدی بۆ دەدا کە کورد، نە عەڕەبە، نە تورکە، نە فارس و ئێرانیە، کورد، کوردە و کوردستانییە.
9: ئەو کاتە دەزانین کە ڕێگەی دروستمان هەڵبژاردووە کە ئێوەی ئێرانی دژایەتیمان بکەن، ئەگینا ئەگەر چەپڵەتان بۆ لێداین ئەوە دەبێ تێبگەین خەریکین هەڵە و خەیانەت بە نەتەوەکەی خۆمان دەکەین.
10: سەرکەوتنمان نزیکە و بۆیە ئێوەی ئێرانی وا کەوتوونەتە دژایەتی و لە ڕاستیدا توانیومانە تەنگتان پێهەڵچنین .
لە کۆتاییش دا ئەوە سوپای پاسداران و ڕێبەرانی ئێوەی ئێرانین کە هەناردەکەر و ماکەی تیرۆر و تیرۆریسمن و لە ئاستی جیهانی دا ناویان لە لیستی تیرۆر دایە…

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply