هێرش و بوردومانەکانی ئێران، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیە.

کوردناسیۆن: لە پێوەندی بە هێرش و بوردومانی ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردوەوە، دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە :

هێرش و بوردومانەکانی ئێران، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیە.

مەحکوومکردنی سەر لاپەڕە نیشانەی لاوازی و کڕووزانەوەیە بۆیە ئەو هێرشانەی ڕژیمی ئێران، پێیویستیان بە بەرپەرچدانەوە و هەڵوێستی جیددی هەیە.

لە بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانان، ڕێژیمی ئێران، هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر بەشێک لە بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان.

لە وەها هەلومەرچیکدایە کە ڕێبەرانی وشیاری نەتەوەیەک، لە دەوری یەک مێز کۆدەبنەوە و بە بێ وەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندیی شەخسی و حیزبایەتی،لە پێناو زیندوو ڕاگرتنەوەی خەباتەکەیان بە مەبەستی سەرکەوتن، ئەرتەشێکی هاوبەش پێکدێنن.

بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پێویستە خۆی لەو چەقبەستووییە دەرباز بکا و بە خێرایی هێزێکی تۆکمەی هاوبەش لە پێشمەرگەی هەموو لایەنەکان پێکبهێندرێ و بەرژەوەندە گشتییەکانی ئێران بکەنە ئامانج.
ڕژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان، کاتێ هێرشمان دەکەنە سەر و دەمانکووژن، پرسیاری ئەوە ناکەن کە سەر بە چ لایەنێکن، تەنیا بۆیان گرینگە کە کوردێک بکوژرێ و بۆیە ئێمەش وەک کورد پێویستە پێکەوە و یەکگرتووانە لە پێناو ڕاماڵینی داگیرکەر لە خاکی پیرۆزی کوردستان خەباتەکەمان ڕێکبخەین.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، داوا لە هێزی چالاک و ناوخۆی ناو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا، ئامادەی هەڵوێست و پەرچەکرداری جیددی بن، هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر خاک و نەتەوەی کورد نە بە هەڕەشە کردن و نە بە بەیاننامە نووسین و مەحکوومکردن کۆتایی پێ نایە و پێویستی بە هێرشی کردەیی لە ناو جەرگەی جوعڕافیای جەعلیی ئێران دا هەیە.

هاوکات داوا لە کوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەکەین، بە کۆبوونەوە لە بەردەم پارلمانی وڵاتان و سەفارەتخانەکانی ڕژیمی ئێران، دەنگی کورد و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ئێران بە هەموو دونیا بگەیەنن .

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply