پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار

جەژنی خاوەنکار پیرۆز بێ
هاونیشتمانان، نەتەوەی سەربەرزی کوردستان
خوشک و برایانی یارسانی
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی خاوه‌نکار،جەژنی ئایینی و کولتووریی خوشک‌ و برا یارسانییەکانمان، پیرۆزباییه‌کی گه‌رمتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین و ئاواته‌ خوازین ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌ شادی و خۆشی بۆ خوشک و برایانی یارسانمان و هه‌موو رۆڵه‌کانی کورد و کوردستان تێپەڕ بێ.
کوردستان وڵاتی فرە رەنگی و فرەچەشنیی کۆمەڵایەتی، ئاینیی، مەزهەبی، زاراوەییە. رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ هەموو ئەو جیاوازی و رەنگانەوە، رۆڵه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ و یه‌ک نیشتمان و خاوەن یەک پرسن .
پێویستە کە هه‌رکام له‌ جه‌ژن و بۆنه‌ تایبه‌تییه‌کانی هەر بەشێک لە بەشەکانی ئەم نەتەوە و نیشتمانە ، بە بۆنە و جەژنی هەمووان دابندرێ و کورد بوون و کوردستانی بوون لە دەوری یەکتر کۆمان کاتەوە و بۆنە و ڕێوڕەسمە تایبەتییەکانیش ببنە هەوێنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و هەر هەموویان بخرێنە خزمەت بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانیی نەتەوەی کورد و کوردستانەوە.
جارێکی دیکە جەژنی خاوەنکار لە هەموو کوردستانیان بە گشتی و خوشک و برایانی یارسانی بە تایبەتی پیرۆز بێ.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
26ی خەزەڵوەر 2721 کوردی
١٧ی نوامبری ٢٠٢١ی هەتاوی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply