ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

لە ڕێگەی ئەم  لینکەوە دەتوانن بێنە ناو ژوورەکەوە 

Click on this link

روی این لینک کلیک کنید 

https://meet.google.com/vzv-vfjz-ogs

 

 

سڵاو و ڕێز

بەڕێز: ………………..

لە ڕێگەی ئەم نامەیەوە بانگهێشتتان دەکەین کە لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان دا بەشدار بن.

بە مەبەستی یەکڕیزی ، هاوخەباتی و یەکخستنی ڕیزەکانی خەبات و شؤڕشی نەتەوەی کورد، بەشێک لە حیزب و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (( ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، تەڤگەری ڕزگاریخوازانەی دێموکراتیکی کوردستان، یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان )) بە لەبەر چاو گرتنی پێویستی و زەروورەتی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک و هەروەها پاش لێکدانەوەی پێشهاتەکانی بەردەم کورد و داهاتووی نەتەوەکەمان و  هەڵسەنگاندنی قۆناغی هەستیاری ئەمڕۆیی پاش وتووێژ و دانوستانێکی چەند مانگە بڕیار درا کە پێکەوە وەک لایەنی باوەڕمەند بە دەوڵەت و حکوومەتی سەربەخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ڕابگەیەنین و بەرژەوەندیی حیزبی و تاکە کەسی بکەینە قوربانیی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان.

ڕێکەوتی بەڕێوەچوون: یەکشەممە ٩ی مانگی ژانویەی ٢٠٢٢ی زایینی

کاتژمێر: ١٧ی ئێوارە  بە کاتی ئورووپای ناوەندی

شوێن : لە سەر بەرنامەی گووگل میت بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە دەچی.

لە ڕێگەی ئەم  لینکەوە دەتوانن بێنە ناو ژوورەکەوە :

روی این لینک کلیک کنید 

https://meet.google.com/vzv-vfjz-ogs

 

بە سپاسەوە لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

چوار لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply