پەیامی تێکۆشەری دێرین کاک فاتح ئارەش بە بۆنەی ڕاگەیاندنی هاویەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

بەڕێزانی هاویەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پێشەکی سڵاو وڕێز!

لە مێژە کە گەلی کورد لە دەست چەوسانەوەو ژێردەستەیی دەناڵێنێ و زۆربەمان داگیرکەرانی کوردستان بە تەنها تاوانباری ئەو چەوسانەوەو داگیرکاریی پێناسە دەکەین بەڵام لە ڕاستیدا بەشێکی گرینگی تاوانەکە دەگەڕێتەوە بۆ پرشوبەڵاوی کوردی مافخوازو کوردی بێ هەست لە ئاست داگیریکاریدا.

ئەو هەواڵەیی کۆنفرانسی ڕۆژی ١٩/١٠/٢٧٢١ ئێوە چوار ڕێکخراوەیی سەربەخۆییخوازی کورد کە مژدەیی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نەتەوەیی گەیاند بە گەلی کورد وەک ڕووانگەیەک بیری بۆ دەڕوات کە دەستپێکردێک بێ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی بەرینترو یەکگرتوویی نەتەوەیی کە دژمنانی نەتەوەکەمان نیگەران و گەلی کورد خۆشحاڵ بکات، جا لەم بوارەدا وەک تاکێکی بچووکی نەتەوەکەتان کە ناتەباییەکان و ئاستەنگەکانی سەر ڕێگای خەباتی نەتەوایەتی گەلەکەمان ئازاری داوە وێرای پیرۆزبایی گەرم هیوادارم ببن بە نموونە بۆ کاری گەرورەترو بەرین تر لە کوردستانی داگیرکراودا.

لە گەڵ ڕێزم بەهیوای سەرکەوتنی گەلی کورد. ٢٠/١٠/٢٧٢١ی کوردی ڕێکەوتی ١٠/١/٢٠٢٢زایینی.

  فاتح ئارش

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply