پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی “جەماڵ پوورکەریم” بۆ بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسووڵ

سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی “خاتوو زوبێدە سەعید هۆمەر ” وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی “کاک کۆسرەت ڕەسووڵ” کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو و ڕێز
برای بەڕێز و خۆشەیست و تێکۆشەرم کاک کۆسرەت رەسووڵ ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان،
بیستنی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خەمبار و پەرۆشی کردین و لە ناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و خۆمان لە خەم و پەژارەتان دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.
پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گشت خزم و ئەندامانی بنەماڵەتان دەکەین و لەشساخی و تەمەندرێژیتان ئاواتمانە.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
سەرۆکی گشتی
جەماڵ پوورکەریم
٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی
۲٨ی فێوریەی ۲۰۲۲ی زاینیی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply