بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە ڕێبەرایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی بزوتنەوەکەتان بە تایبەتی و سەرجەم گەلی کورد بە گشتی،بەردەوامی و سەرکەوتنتان لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان بۆ بە ئاوات دەخوازین.
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان لە کاتێک دا دە ساڵ بە سەر تەمەنی دامەزرانی دا تێپەڕ دەبێ، کە گەلی کورد لە باشووری کوردستان یادی ٣١ ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ بەرز ڕادەگرێ.
هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی مێژوویی و ڕەوشی هەنووکەیی کوردستان و دۆخی هەستیاری ناوچەکە وا دەخوازێ کە نەتەوەی کورد زیاتر بەرەو یەکڕیزی و یەکدەنگی بڕوا و یەکگرتووانە هەنگاو بۆ یەکخستنی ناو ماڵی کورد باوێ، بۆیە لەم سۆنگەیەوە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێ داوا لە گشت لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی کوردستان بکا تاکوو لە ژێر چەتری پلاتفۆرفێکی هاوبەشی نیشتمانیدا کۆببنەوە.
جارێکی دیکە دەیەمین ساڵرۆزی دامەزرانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان لە هەموو لایەک پیرۆز بێ .
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی
٥ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی
دوایین بابەتەکان
نەورۆز، ڕەمزە بۆ یەکگرتوویی نەتەوەی کورد.
کورد و کوردستانیانی ئازیز
لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەن سالی نوێ و جەژنی نەتەوەیی کوردان، جەژنی نەورۆزتان لێ پیرۆز بێ و هیوادارین ساڵی نوێی کوردی...
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بایکۆتی هەڵبژاردن، ڕێفراندۆمی “نا” بە داگیرکەری ئێرانی بوو
ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممە ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی، شانۆیەکی لە ژێر ناوی هەڵبژاردنی" مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و خیبرەکانی ڕێبەری" بەڕێوە برد و سەرەڕای ئەوەی بۆ...
پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی داگیرکەر
پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی داگیرکەر، بەم چەشنەیە:
هاونیشتمانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
رژیمی داگیرکەری ئێرانی هەر چەند ساڵ جارێک، شانۆیەک لە ژێر...