مردنی مامۆستا شێخ محەممەد ئیبراهیمی بە هۆی ئەو ئاستەنگیانەی لە لایەن حکوومەتی ئێران لە مەریوان بەسەریدا سەپێنرابوو

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، مامۆستا مەلا شێخ محەممەد ئیبراهیمی(چۆڕی) پێشنوێژی مزگەوتی حاجی نەجیم‌ی مەریوان، بە هۆی ئەو برین و خەسارانەی کە لە پەلامار بۆ سەر گیان و ماڵی ناوبراو لایەن هێزە گرێدراوەکانی دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران کرابوویەسەری گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵێک کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە  و بە پێی وتەی کەسێکی نێزیک لەم مامۆستا ناودارەی مەریوان؛ دوو ساڵ بەرێ دوابەدوای ئەو تۆمەتانەی هێزە ئەمنییەکان لە ژێر ناوی سووکایەتی و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە هەوڵێکدا ماڵی مامۆستا محەممەد ئیبراهیمی هەڵکەوتوو لە گەڕەکی حاجی نەجیمی مەریوان ئاگری تێبەردرا کە لەم ڕوودای ئاگر تێبەردانە، دەست، شان و مل و پشتی ئەم مامۆستایە بە گرانی خەساری پێگەیشت و سووتا.

سەرچاوەکە لە درێژەدا کوتی: بەو پێیەی مامۆستا تووشبووی نەخۆشی شەکرە بوو، دەرمان و چارەسەری سووتانەکەی کێشەی ببوو و لە لایەن حکوومەتیشەوە ڕێگری لە چوونەدەرەوەی وڵاتی لێکرابوو و نەی دەتوانی لە دەرەوەی ئێران دەرمانی بکات.

تا وای لێهات مامۆستا بە هۆی تەشەنەی ئازار لە شوێنە جیاوازەکانی جەستەیی لەو سووتانە و تەشنەی نەخۆشی شەکرە بەرگەی ئەو ئازارانەی نەگرت و گیانی لە دەست دا.

شیاوی باسە مامۆستا مەلا شێخ محەممەد ئیبراهیمی مامۆستای ناسراو و نیشتمان دۆستی خەڵکی مەریوان، لە سەرەتای دامەزرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دوای ئاشکرابوونی تایبەتمەندی هەڵاواردن خواز و دژە کورد بوونی ئەم سیستەمە، بە دەیانجار لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئایینیە دژایەتی خۆی لەسەر داواکارییەکانی حکوومەت دەربڕیوەوە و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت و دۆسیەیان بۆ هەڵچنی بوو کە دۆسیەکەشیان ڕەوانەی دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان کردبوو و لە لایەن لقی یەکی ئەو دادگایەوە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە بە بۆنەی بە ساڵاچوونییەوە حوکمەکەی بوو بە غەرامەی نەخت و نەچوونە دەرەوە لە ئێران.

شیاوی باسە کە، دەستێوەردان و بەلاڕێدابردنی پڕۆسەی دەرمانی ئەم مامۆستایە کە پێڕەوی ئایینزای سوننە بوو، ناوبراو بە هۆی ئەو برینە قوڵانەی بە هۆی سووتانەوە تووشی هاتبوو، گیانی لە دەست دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply