چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە کە ئیدراەی خۆسەری لە ڕۆژاوای کوردستان بە فەرمی بناسێنێت.

بەپێی هەواڵی، گۆڤاری گرین لێفت-ی ئۆسترالیا باس لە زیاتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان ڕێکخراوە  چەپەکانی ئۆسترالیا و ناوەندە سیاسیی و فریاگوزارییەکان لە ڕۆژاوای کوردستان دەکات . ماوەیێکە رێکخراوێک لە ناوەندە مەدەنییەکانی ئۆسترالیا ڕێکخراوێک بۆ پشتگیری کردنی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان پێکهێناوە کە یارمەتی کۆ دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە ڕۆژاوای کوردستان.

گۆڤاری گرین لێفت هەروەها باس لە زیاد بوونی گرووپە یارمەتیدەرەکانی ڕۆژاوای کوردستان لە ئۆسترالیا دەکات کە ژمارەیێک لە سیاسەتوانە چەپەکانی ئەو وڵاتە پشتیوانییان لێدەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە، داواکاریی سەرەکیی ئەم گرووپانە لە حکوومەتی ئۆسترالیا دان پێدانانە بە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی کە ئاسانکاری بکرێت بۆ یارمەتیدانیان. ئەم گرووپە ئاماژی داوە بە دەورەدانی ڕۆژاوای کوردستانی و دەستپێڕانەگەیشتنی ئیدارەی خۆسەر بە یارمەتییە نێونەتەوەییەکان و داوای یارمەتی پزیشکیی سەربەخۆیان کردووە بۆ ئەم ناوچەیە.

سیاسەتوانە چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەت کردووە شەرعیەتی سیاسی بە ئیدراەی خۆسەری ڕۆژاوای کوردستان بدات و بەستێن فەراهەم بکات و بۆ ناردنی یارمەتیی ئاسانتر بۆ ئەم ناوچەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

نوێترینەکان
نەورۆز، ڕەمزە بۆ یەکگرتوویی نەتەوەی کورد. بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بایکۆتی هەڵبژاردن، ڕێفراندۆمی "نا" بە داگیرکەری ئێرانی بوو پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی داگیرکەر ڕوودوای هاتووچۆ لە جادەی سەلاس بۆ جوانڕۆ قوربانی لێکەوتەوە. پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ یادی ١٨ ساڵەی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان بەیاننامە دان و مەحکووم کردن نیشانەی بێدەسەڵاتین، تەنیا بەتاڵکردنی ڕقە  و هیچ دەردێک دەوا ناکا. پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان: بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان : داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بەرانبەر بە سەرەڕۆییەکانی ڕژیمی ئێران بێدەنگی بشکێنن. ئاشتیاکۆ , سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:هێرش بۆ سەر داگیرکەر ڕەوایە. پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ کۆنگرەی شەشەمی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی بە بۆنەی یەکخستنی ڕیزەکانی دوو پارتی باکووری کوردستان، پاک و تەڤگەر بوونە یەک و پارتی وڵاتپارێزانی کوردستانیان ڕاگەیاند. بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: نە تەنیا خەڵاتی ساخارۆڤ بەڵکوو خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیش هەر مافی کورد بوو. چۆلکردنی بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵات لە باشوور و دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر نووسینگەی ک.ن.ک لە هەولێر و هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت مەحکووم دەکەین. پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ کۆنفڕانسی شۆڕشی ژینا، لە دوێنێوە بەرەو داهاتوو