پۆتین: ئەوەی لە ئۆكراین ڕوودەدات كارەساتە بەڵام ڕێِگەچارەی تر نەبوو

ڤلادیمێر پۆتین. ڕووداوەكانی ئۆكراین بە كارەسات ناودەبات و دەڵێت”ڕوسیا هیچ ڕێگەچارەیەكی تری نەبوو”

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ڕووسیە لەگەڵ ئەلكسەندەر لۆكاشینكۆ سەرۆكی بیلاڕووس لە دوای وتوێژەكانی نێوانیان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ڕووسیا ڕایگەیاند” ئێمە  بەرهەڵستی هەوڵەكانی گۆشەگیركردنی مۆسكۆ و مینسك دەدەینەوە”.

پۆتین كاردەكەین بۆ راماڵینی هەموو بەربەستەكانی بەردەم بازرگانی لەگەڵ بیلاڕوس”، داوای پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیشی كرد لە سایەی ئەو سزایانەی لەلایەن خۆرئاواوە سەپێنراون. هەر وەهاش كاریگەریی سزاكانی خۆرئاوای لەسەر مۆسكۆ، بە شكستخواردووش ناوی بردن لەوەی کە  زیانیان بە وڵاتەكەی گەیاندبێت.

سەرۆكی بیلاڕوس  لۆكاشینكۆ ڕایگەیاند”ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە ئۆكراین، جموجۆڵێكی دەستپێشخەریی پێویست بوون، زیاتر دواخستنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ڕووسیا لە ئۆكراین ئاكامی زۆر خراپتری دەبوو”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply