وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئازادکردنی زیندانییە ئێرانییەکان رەتدەکاتەوە

نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە  رایگەیاند “تەواوی سزاکانمان بۆسەر ئێران لە بواری جێبەجێکردندایە و بەردەوامیش دەبن تاوەکو دڵنیا دەبین لە پابەندبوونی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پرسی رێککەوتنی ناوەکی و زیندانییە ئێرانییەکانی  بەو پێیەی دەچنە چوارچێوەی پەیڕەوکردنی ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپاندوویانە”

برایس وتیشی “لەم دواییەدا دەزگاکانی راگەیاندن زانیاریی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە لە بارەی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکانمان بەرامبەر زیندانییە ئێرانییەکان”.

ئاماژەی بەوەشدا کە “گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێراندا بەردەوامی هەیە سەبارەت بە ‘گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناوەکی’ و ئازادکردنی زیندانییە ئەمریکییەکان لەو وڵاتەدا”.

چوارشەممە 13/4/2022، حسێن ئەمیر عەبدولهەیان، وەزیری دەرەوەی ئێران  رایگەیاند “وڵاتەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ یەکێک لە بانکە نێودەوڵەتییەکان لە پێناو لابردنی سزای هەڵپەساردنی پارەکانیان”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply