پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان،پێوەست بوونی خۆی بە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ڕاگەیاند.

پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە پێوەست بە ڕیزەکانی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بووە.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی هاوڕێیان و هاوسەنگەرانمان لە پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، جارێکی دیکە پێداگری دەکاتەوە کە دەرگای هاوپەیمانی بۆ سەرجەم لایەنە سەربەخۆییخوازەکان کراوەیە و هاوکات داوا لە حیزب و ڕێکخراو و لایەنە سیاسیەکان دەکەن تاکوو بە مەبەستی یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناو ماڵی کورد بە گشتی و بەهێزبوون و گەشە پێدانی بیر و هزری سەربەخۆییخوازای و ڕەوتی سەربەخۆییخوازان بە تایبەتی، پێوەست بە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بەم چەشنەیە:

بە ناوی کوردستانی گەورە

بۆ بیر و ڕای گشتی, کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەر و ماف پەروەری کوردستان

بەڕێز: هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان

بە ڕەچاو کردنی بارودۆخی هەستیار و پێویستی مێژوویی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد لەمەڕ یەکڕیزی و کۆدەنگیی سیاسی، پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بە تێگەییشتن لە ئەرک و رەساڵەتی مێژوویی سەرشانی خۆی و هەوڵ دان بۆ یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و کۆدەنگی سیاسی لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا بە هەست کردن بە بەرپرسیارەتی لەهەمبەر کوردستانی داگیرکراو و نەتەوەکەمان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ی کوردی(( 18/5/2022ی زایینی )) شووڕای ڕێبەری ((PKP)) بە کۆی دەنگ بڕیاری پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە مەبەستی بەهێز کردن و کۆدەنگی ئەو بزاڤە و وەدی هێنانی ئاسۆیەکی ڕوونی بۆ نەتەوەکەمان پەسەند کرد.

پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، رایدەگەێنێت کە پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوزانی کوردستان و خەبات کردن لەو چوارچێوەیەدا هێمای ئەو ئەرک و رەساڵەتە مێژوویییەیە کە لە سەرشانی هەموو هێزێکی تێکۆشەر و خەمخۆری نەتەوەکەمانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و بەهەمان شێوە خوشک و برایانی چوار لایەنی پێکهێنەری هاوپەیمانی کوردستان بە خۆشییەوە بە تێگەییشتن لە هەستیاریی بارودۆخی هەنووکەیی کوردستان و گرینگی ئەم قۆناغەی خەبات و تێکۆشانی بێ وچانمان و پێویستی کۆدەنگی سیاسی و یەکریزی سەربەخۆییخوازان، لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەدا خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی لە هەژمار دێت. هیوادارین کە هەموولایەکمان بەوپەڕی دڵسۆزی و هزری نەتەوەیی بتوانیین لە دەوری بەرەیەکی سەربەخۆییخوازی کە ئێستا لە چوار چێوەی هاوپەیمانییەکدا دەبینیرێ کۆببینەوە .

سەرکەوێ خەباتی شێلگیرانەمان لە پێناو سەربەخۆیی کورد وکوردستان

شووڕای ڕێبەری
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان
21/5/2022

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply