دەرەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی نەتەوە غەیرە فارسەکان

دەرەنجام و راسپاردەکانی کۆنفرانسی یادی رۆژی شەهیدی ئەحوازی، کە لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی هێزەکانی شۆڕشی ئەحوازی لە نۆزدەی ژوئەنی 2022 رێکخرابوو، بەم چەشنەیە:

ئێمە، ڕێکخراوە عەڕەب و ئەحوازییەکان، گەلانی غەیرە فارسی خاک داگیرکراو و ستەم لێکراو ، هەروەها کەسایەتییە مەدەنی و مافی مرۆییەکان کە لە کۆنفرانسی ڕۆژی شەهیدی ئەحوازیدا بەشداربووین، ئەم داخوازییانەی خوارەوە دووپات دەکەینەوە:

  1. بە توندترین شێوە داگیرکاری خاک و جوگرافیای عەڕەبەکانی ئەحوازی و نەتەوە غەیرە فارسەکان (ئازەربایجانی باشوور، کوردستان، بەلووچستان، باشووری تورکمەنستان) کە لە لایەن ئەو وڵاتەی ئێستا پێی دەوترێت ئێرانی سیاسی مەحکووم دەکەین.
    واژۆکەران ئەم داگیرکارییە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان و جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ دەزانن و پێداگری لە سەر مافی چارەی خۆنووسینی گەلان دەکەنەوە و هەروەها داواکارن کە کۆتایی بە کۆلۆنیالیزم و ستەمکاری و زوڵم و ستەمی دەرەکی بێت و جەخت لەوە دەکەنەوە کە به‌رده‌وامیی داگیركاری و سته‌می ئێران له‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌ فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ بێبه‌شكردنی ئه‌و گه‌لانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تیترین مافه‌كانیان كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی تیرۆریستانە و فراوانخوازانه‌ی ئێراندا کە به‌ ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ بۆ پێشگرتن له‌ پێشكه‌وتنی گه‌لان و وڵاتان بەرەو ئازادی و دیموکراسی و گەشە و خۆشگوزەرانی و ژیانێکی ئازاد و شایستە ڕەنگ دەداتەوە و خۆی نیشان دەدا .

  2. پشتیوانی خۆمان بۆ ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان و بەرخۆدانی خەڵکانی سەر بە نەتەوە غەیرە فارسەکان و تەنانەت شارە فارسەکانیش دووپات دەکەینەوە کە بەدەست داگیرکاری و زوڵمی سیستماتیکی ڕێژیمی ئێرانەوە دەناڵێنن.

  3. سیاسەتی پاکتاوی نەتەوەیی و گۆڕانی دیمۆگرافی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی داگیرکەری ئێرانەوە لە دژی گەلانی غەیرە فارس پراکتیزە دەکرێت و هەروەها تاڵانکردنی سامان و داهاتی ئەو گەلانە و بەکارهێنانیان بۆ پشتیوانی لە تیرۆر و بۆ دابینکردنی دارایی میلیشیا و لایەن و شانە جینایەتکارەکان و هەروەها پڕۆژەی سەربازی و مووشەکی لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە گشتی ، مەحکووم و شەرمەزار دەکەین.

4- داواكارین كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستبه‌جێ پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بوه‌ستێنێت كه‌ ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ناسه‌قامگیر ده‌كات.

6- ئێمە بە توندترین شێوە پاڵپشتی و پشتیوانیی ماڵیی ئێران لە میلیشیا تیرۆریستەکان لە عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان مەحکووم و ئیدانە دەکەین و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین پێش بە هەموو سەرچاوە داراییەکانی ئێران بگرن و لە ڕیشەوە ویشکی بکەن.

7- ئێمه‌ واژۆکەران و ئامادەبوانی ئەم کۆنفڕانسە دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ره‌ی دژ به‌ پرۆژه‌ی تیرۆریستیی ئێرانی فراوانخواز له‌و گه‌لانه‌وه‌ كه‌ بەناوی جۆگرافیای سیاسیی ئێرانەوە خاکیان داگیرکراوە ،تا دەگاتە وڵاتانی عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن، لوبنان و دەوڵەتانی کەنداو و هەموو ئەو وڵاتانەی کە بە دەست تیرۆریزمی ئێرانیەوە دەناڵێنن، ده‌ستپێده‌كات.

8- داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین چالاكی تیرۆریستی سپای پاسداران و میلیشیاکانی سەر بە سوپای قودس رابگرێت كە چالاكانی سیاسی و نەیارانی رژێمە تیرۆریستیەكەی ئێران لە هەموو جیهاندا دەكەنە ئامانج.

9- داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بەپەلە پشتیوانی لەو ناڕەزایەتیی و خۆپێشاندانانەی کە لەو ناوچانەی، ئێران داگیری کردوون و بەگشتی ئەوەی بە جوگرافیای سیاسی ئێران ناسراوە، دەرببڕن.

10- داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكەین ئێران ناچار بكەن رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرێ و رێگە بدەن گەلان بە رێگەی ئاشتیانە داواكارییەكانیان دەرببڕن بەبێ ئەوەی تووشی زوڵم و گرتن و ئەشكەنجە و كوشتن ببن.

11- داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین كار له‌سه‌ر سه‌ردانی گرتووخانه‌كان بكات بۆ راگرتنی تاوانه‌كانی ئێران دژی به‌ندكراوان و زیندانیانی سیاسی و ناچاركردنی ئێران بۆ ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی.

12- ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە یەکتر جیا ناکرێتەوە و پێویستی و زەروورەتێکی هەنووکەییە ، هەروەها ئێران کە پراکتیزەی تیرۆر و خراپەکاری دەکات و پەرە بە شەڕی تائیفی و توندڕەوی دەدا و ئەوەش بۆ پەرە پێدانی سیاسەتە فراوانخوازە شەڕانگێز و بەدخوازانەکانی خۆی لە دژی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە و جیهان بە کار دێنێت. بە باوەڕی ئێمە تا ڕژیمی ئێران کۆتایی پێ نەیەت ، سیاسەتی شەڕئەنگێزی بەردەوام دەبێ و تا ئەو کاتە درێژەی دەبێ کە ڕژێمی تیرۆریستی ئێرانی لە ڕێگەی هەڵوێستێکی یەکگرتوو و پتەوی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە،مەحکووم نەکرێ، هەروەها پێویستە پشتیوانی لە خەباتی گەلانی ستەملێکراو و خاک داگیرکراو بکرێ و دان بە مافە نەتەوەیی و مرۆییەکانیاندا بنرێ و و ڕێگە بدرێ تاکوو ئەو نەتەوە ستەم لێکراوانە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤ بۆ خۆیان چارەنووسی خۆیان بە دەستی خۆیان دیاری بکەن.

• واژۆکاران
1. ئەنجومەنی نیشتمانی هێزەکانی شۆڕشی ئەحوازی
2- بەرەی گەلانی غەیرە فارس بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووس
3- پارتی سەربەخۆیی ئازەربایجانی باشوور
4- بەرەی نیشتمانی دیموکراتی باشووری تورکمەنستان
5- سەنتەری مافی مرۆڤی باشووری تورکمەنستان لە کەنەدا
6- ناوەندی مافی مرۆڤی ئازەربایجانی باشوور
7- هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK
8- ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد
9- یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
10- تەڤگەری ڕزگاریخوازانەی دێموکراتیکی کوردستان
11- پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان
12- بزوتنەوەی سەربەخۆیخوازانی کوردستان
13- بەرەی دیموكراتیکی ئەلئەحواز
14- پارتی هاوپشتی نیشتمانی بەلووچستان
15 – بەرەی دێموکراتیکی گەلی ئەلئەحواز.
16- ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق له‌ باشووری عێراق/ شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لغانیم سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌ن
17- بزووتنه وه ی رزگاركردنی زێدی سوریا
18- شەریف عەبدولحەمید، بەرپرسی ناوەندی کەنداو بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئێران – میسر
19- پارێزەر شێخ عەلی عیسا ئەلعوبەیدی، سکرتێری گشتی یەکێتی هۆز و خێڵە عەرەبەکانی سوریا-عێراق.
20- د. فەیسەڵ فوولاد، شانشینی بەحرەین / کۆمەڵەی پەرلەمانتاران بۆ ئەهواز
21- هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ رزگاركردنی عێراق
22-د. عەبدولسەلام ئەلتای، سەرۆکی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی سکاندیناڤیا
23- باڵیۆزی میدیای عەرەبی لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، خاتوو لوبنە التحلاوی الجهانی – شانشینی سعودیە.
24- پێشەنگەکانی بزوتنەوەی رێنێسانسی لوبنان – کۆماری لوبنان
25- سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی عەرەبی لە ئەمریکای لاتین

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply