دوازدەهەمین ساڵوەگەری دامەزرانی ڕێکخراوی یاری کورد

لە ١٢هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ڕێکخراوی یاری کورد ، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و كادر و ئەندامانی ڕێکخراوە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم لاوانی كوردستان دەكەین، ئاواتەخوازین ئەم یادە هاندەر بێ بۆ زیاتر پێشکەوتنی خەبات و بەدیهێنانی ماف و داخوازییەکانی گەلی تێکۆشەری کوردستان.
١٢ساڵ پێش ئیستا، لە کۆمەڵگای وریا و ئازادیخوازی یارسان و بە ئیرادەی خەڵک و پێشەنگایەتیی کەسایەتییە تێکۆشەر و شۆڕشگێرە ناودارەکانی ڕیزەکانی خەباتی ڕزگاری خوازی کوردستان، ڕێکخراوی یاری کورد لە ٩ی خەرمانان کۆنگرەی یەکەمی خۆیان گرت کە داکۆکی لە بیر ، هزر، توانا و داخوازییەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە خۆیدا بەدی دەکات و بە پرەنسیپێکی وڵات پارێزانەوە لە پێناو سەروەریی نەتەوەیی و پاراستنی کەرامەتی تاکی کورد ١١همین ساڵی تێپەراند.
ڕێکخراوی یاریکورد بە ستراتێژی و ئامانجی سەروەری نەتەوە لە نێو ئەم سەنگەرە پیرۆزە و بە پاڵپشتی و هاوشانی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بەردەوام دەبێت و داهاتوویەکی گەش و بەختەوەرانە و کوردستانێکی سەربەستی چاوەڕوان دەکات.
کۆمەلگای یارسان وە هەروەها بیری یارسان بەشێكی دانەبڕاوە لە بزوتنەوەی كوردایەتی لە چوارپارچەی کوردستان، قوتابخانەیەكە بۆ نیشتمانپەروەری، کە رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە خەباتی ڕزگاری خوازانە لە گشتی کوردستان .

ڕێکخراوەی یاریکورد بەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستانە کە بە ئەرکی خۆی زانیوە کە بۆ نەتەوەی کورد تێکۆشان بکات و بۆیە لە پێکهێنانی هاوپەیمانی ڕۆڵێکی بەرچاو و گرنگیان گێڕاوە و دەیگێڕن بۆیە بە ئەرکی سەرشانی خۆمان زانی کە ئەم ڕۆژە گرنگەتان بە بیر بێنینەوە کە دوازدە ساڵ پێش ئێستا چەن کەسایەتی خوێن گەرم و دڵسۆز دەستیان دایە دامەزارندن ئەم ڕێکخراوە و تا ئێستاش هەر بەردەوامە. هیوادارین لەم ڕێگایەدا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان و هەروەها ڕزگاری نەتەوەی کورد سەرکەوتو بن و ئێمەش وەکو ڕێکخراوەکانی ناو هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەگەڵ ئێوە هاوشان و هاوسۆز دەبین و جێگای خۆشحاڵیە کە لەگەڵ ئێوەی خۆشەویست لە یەک سەنگەر خەبات دەکەین بۆ نەتەوە و نیشتمانەکەمان.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کورد

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply