مزگین ئایدین ناسراو بە ڕووناک ژنە نووسەری خەڵکی دیاربەکر، دوای سی ساڵ زیندان کران، ئازاد کرا

 مزگین ئایدین ناسراو بە ڕووناک ژنە نووسەری خەڵکی دیاربەکر، دوای سی ساڵ زیندانی کران، دوێنێ ئازاد کرا.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی دیوار، ڕووناک لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا لە باتمان، سیواس، ماردین، ئەلبۆستان بینگال و دواجاریش لە زیندانی قەبزە زیندانی کراوە. لەم ساڵانەی دواییدا بەشداری لە چەندین مانگرتندا کردووە. ناوبراو لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کە لە زیندان بوو تووشی نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن و سستبوونی گورچیلە بووە، لە ئێستاشدا چارەسەری شێرپەنجەی مەمک وەردەگرێت.

ئایدن تەمەنی 19 ساڵ بوو کاتێک بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پارتێکی دژی ڕژێمی تورکیا دەستگیرکرا و پاش دادگایی کردن دواجار خرایە زندان.

ئەندامانی بنەماڵەی ئایدن، ئەندامانی کۆمەڵەی هاودەنگی و هاوکاریی سزادراوانی مەڕمەڕە (MATUHAY-DER)، ئەندامانی کۆمەڵگەی دایکانی ئاشتی، و ئەو خێزانانەی کە کەسوکاریان لە زیندانن، لەبەردەم زیندانی قەبزە گردبوونەوە و پێشوازییان لە ڕووناک کرد.

ئایدن لە وتارێکی کورتدا، ڕێزی لە یادی ئەو کەسانە گرت کە لە پێناو دیموکراسی و ئازادیدا گیانیان لەدەست داوە و وتی:  “تا ئەو کاتەی تەنانەت یەک هاوڕێمان لە زینداندا مابێت، ئازادی بەدی نەهاتووە”. هەر وەها لە دڕێژدا یاد و سڵاوی کرد لە شەهیدانی ڕێبەر پێشەوا و سمکۆی نەمڕ… و ناوبراو داوای ئازاد کردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply