هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:حەفتاوحەوتەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆز بێ.

بەرێزان : ناوەندی سیاسی

ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە،

ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات،

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

پیرۆزباییەکی گەرم و سڵاوێکی شۆڕشگێرانەتان پێشکەش بێ:

 

٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ ٧٧ ساڵ بە سەر خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دا تێپەڕ دەبێ.

لەو یادە مەزن و پیرۆزە دا وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕێبەری، کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، هەواڵی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموکرات کە موژدەی یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی پێیە، جێگەی شادی و دڵخۆشیە.

بێگومان یەکگرتوویی و یەکڕیزیی، ناو ڕیزەکانی خەباتی حیزبی دێموکرات، کاریگەری ئەرێنی لە سەر ڕەوتی خەبات و جووڵانەوەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دادەنێ.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان جارێکی دیکە وێرای پیرۆزبایی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، لەو باوەڕەدایە کە یەکڕیزی و تەبایی ناوماڵی کورد زامنی سەرکەوتنی خەبات و تێکۆشانمانە.

بەرز و پیرۆز بێ ٢٥ی گەلاوێژ ٧٧ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی

١٥ی ئاگۆست ی ٢٠٢٢ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply