بەهۆ بۆردومانەکانى تورکیاوە ئاگرێکی گەورە لە سنوری برادۆست کەوتۆتەوە

لە دوێنێ شەممە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بەچڕی چەند شوێنێکی سنوری برادۆستیان تۆپبارانکرد، بەوهۆیەوە ئاگر لە پووش و پاوەن و رەزو باخی هاوڵاتیان کەوتەوە و تائێستاش نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت .

ئاماژەی بەوەشدا: بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکانی برادۆست خۆیان بۆ چیاکان رۆیشتوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام بەهۆی بەهێزی و فراوانى ئاگرەکە نەیان توانیوە کۆنتڕۆڵی بکەن .

سوپای تورکیا ماوەی چەند مانگێکە بۆردومانەکانى لەسەر ناوچەکانى هەرێمی کوردستان چڕکردوەتەوە بەبیانووی بوونى بنکەو بارەگاکانى پەکەکە کە بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید بوون و زیانى زۆریش بەر ژینگەو رەز و باخی هاوڵاتیان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply