هاونیشتمانیانی تێکۆشەر، کوردستانیانی کۆڵنەدەر
گەلی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کچان و کوڕان، ژنان و پیاوانی دەروەست و نەتەوەیی
سڵاو دەنێرم بۆ خۆڕاگری و ورەی بەرزتان، سڵاو بۆ دەروازی ڕاپەڕین ، هەر لە شاری شنۆی دوژمن بەزێنەوە تا دەگاتە، مهابادی کۆمار و کرماشانی پێتەخت و لوڕستانی قەدەم خێر و چوار مەحاڵ و بەختیاریی بی بی مریەم و سەردار ئەسعەد، سڵاو لە ئیرادەی پۆڵایین و دوژمن بەزێنتان
هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن، بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەندێک لە ناوچەکانی تری سەر بە نەتەوە غەیرە کوردەکانیش ، لە دەست داگیرکەری ئێرانی هاتوونەتە دەر و خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان ئاسەواری داگیرکەریان تێکەوە پێچاوە .
جیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،گەلانی دیکەی خاک داگیرکراو هەر لە ئەلئەحوازەوە تا بەلووچستان و کاسپیەن، تا دەگاتە ئازەربایجان و تەنات تاران و ئیسفەهان و مەشهەد و شیراز، ڕژاونەتە سەر سەقام و ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری دژ بە داگیرکاری لە جوگرافیای دەستکردی ئێران دا سەریهەڵداوە.
ورەی پۆڵایین و ئیمان و بڕوا بە خۆبوونتان بۆ ڕاماڵینی داگیرکەری ئێرانی ، جێگەی فەخر و شانازی و مایەی سەربڵیندییە بۆ تاک بە تاکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان.
لێرەوە داوا لە گشت ئەندامان و لایەنگرانی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان دەکەم، بە هەموو هێز و توانایانەوە پاڵپشتی خەباتەکە بن و بە پێی ڕێنوێنیەکانی تەشکیلاتی ناوخۆ و هاوئاهەنگ لە گەڵ خەڵک بجووڵێنەوە و یارمەتیدەری ڕاپەڕین بن.
داوا لە خەڵکی گشت شار و شارۆچکە و گوند بە گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم، پێویست بەم ڕاپەڕینە مەزنەوە بن و جارێک بۆ هەمیشە کۆتایی بە داگیرکەری ئێرانی بێنن.
داوا لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکەم کە چەکی ڕژیمیان هەڵگرتووە، بگەڕێنەوە باوەشی گەل و دڵنیا بن، ئەگەر لە تەنیشت خەڵکی ڕاپەڕیو بن و ڕووی چەکەکانتان بکەنەوە دوژمن، ئەوە گەلی کورد بۆ هەمیشە لێتان خۆش دەبێ و شانازی گەورە بۆ خۆتان و کەس و کارتان لە مێژووی کورد و کوردستان دا تۆمار دەکەن.
بژی گەلی کورد،
سەردەکەوێ ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply