كۆبوونەوەی كۆمەڵە و دێمۆكڕات لەگەڵ ئامریكا و فڕانسە ناڕەزایی دروستدەكات

نوێنیوز: تایبەت

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە نوێنیوز كۆبوونەوەی نوێنەرانی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران پێكهاتوو لە كۆمەڵە و دێمۆكڕات لەگەڵ شاندی ئامریكایی و فڕانسایی لە پاریس ناڕەزایەتی چەند لایەنی دیكەی بەدوادا هاتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانە، شاندی دێمۆكڕات و كۆمەڵە لە وەڵامی شاندی ئامریكایی و فڕانساییەكاندا لەبارەی ئایندەی ئێران، خوازیاری مانەوە لە چوارچێوەی ئێران و سیستمی فیدراڵی بوون، ئەم هەڵوێستەی نیگەرانی بەدوای خۆدا هێناوە.

لەوبارەیەوە سەردار وەلەد بەیگی ئەندامی دەستەی رێبەری هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ نوێنیوز گوتی: دانیشتن لەگەڵ وڵاتانی ئورووپایی و زلهێزی جیهانی كارێكی گرینگ و پیویستە بۆ پرسی كورد، بەڵام بەو مەرجەی حیزبی كلاسیكی فیدڕاڵیخواز كە بڕوایان بەمانەوە لە چوارچێوەی ئێران دا هەیە، خواستی نەتەوەی كورد نەهێننە ئاستی نزمی فیدڕاڵی و خودموختاری.

بەلەد بەیگی گوتیشی: هیواخوازم مامەڵە لە سەر پرسی كورد و بە ناوی نوێنەری كوردەوە نەكەن، ئەوان تەنیا نوێنەری خۆیان و بەشێك لە فیدراڵخوازەكانن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply