گەلی ڕاپەڕیو، خەڵکی تێکۆشەر وشۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کچان و کوران ژنان و پیاوانی دەروەست و نەتەوەیی
ڕێبوارانی تینووی ڕێگەی ئازادیی کورد و کوردستان
ئەوە ئێوە گەلی ڕاپەڕیوی سەر شەقامن بڕیاردەر و ڕێبەر و یەک لاکەرەوەی ئەم شۆڕشە
سڵاو بۆ ئیرادە و ورەی بەرز و پۆڵایینتان کە داگیرکەری ئێرانیتان بە چۆک داهێناوە.
با ئیزن نەدەین ئەو دەرفەتەی کە لە ئێستا دا خولقاوە ، لە کیس بچێ و خوێنی ئەم هەموو شەهید و گیانبەختکردووە بە فیڕۆ بچێ.
ئەوەی ئێستا لە ئارا دایە لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی ئاسایی تێپەڕ بووە و ناوی شۆڕش و ڕاپەڕینە نەک خۆپێشاندان و مانگرتنی هێمانە.
ئەوەی توندوتیژی کردووە و بەرانبەر بە گەل، چەکی بەکارهێناوە، ڕژیم بووە نەک خەڵکی ڕاپەڕیو و وەزاڵە هاتوو ، لە ماوەی چل ساڵی رابردۆوە هەموومان باش لەوە تێگەیشتووین کە ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی زمانێک جگە لەو زمانەی کە بۆ خۆی پێی دەدوێ نازانێ و ئەوەش زمانی چەک و گوللە و ئاگرە، بۆیە پێویستە بە هەمان زمان وەڵامی بدرێتەوە.
بەرگری کردن لە خۆتان مافێکی ڕەوا و دان پێدانراوە لە ئاستی جیهانی و نێونەتەوەییدا.
داواتان لێدەکەم بۆ پاراستنی مان و مەوجوودیەتمان، بۆ بەرگری و دیفاع لە خۆ کردن، هەر چی لە بەر دەستتانە بە کاری بێنن و وەڵامی ئاگر و خوێن بە ئاگر و خوێن بدەنەوە و هەر چی هێما و نماد و سیمبولی داگیرکەرە تێکی بڕمێنن، سەرەنجام ئەوە چەکە ئەم شۆڕشە یەکلایی دەکاتەوە نە زمانی دیالۆگ و دانوستان و تەسلیم بوون.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەواو ورە و ئیرادەی دابەزیوە و لە لێواری ڕووخان دایە، یەکڕیزیتان تێک مەدەن و بەم جۆرەی کە مەیدانی سەرەکیی شۆڕش و ڕاپەڕینەکە بۆتان دیاری دەکا، شێوازی خەباتەکەتان درێژە پێبدەن کە سەرکەوتنتان مسۆگەرە.
ئەگەر حیزب و لایەنەکان توانای دابین کردن و ناردنەوەی پێشمەرگەیان نییە، باشترە یان بێدەنگی هەڵبژێرن یان لانی کەم بە دەنگ پاڵپشت و ورەبەخشی ڕاپەڕینەکە بن.
داوام لە هێز و لایەنە سیاسیەکانە بە پەلە کار بۆ دروستکردن و پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی بکەن .
با ئیزن نەدەین هەندێک لایەنی پاوانخوازی بەرژەوەندی تەڵەب سواری شەپۆلەکە بن و لە گەڵ تاقمێکی سەڵتەنەت تەڵەب و موجاهیدینی و ئێرانی بکەونە معامەلە و دانوستان لە سەر خوێنی بانەحەق ڕژاوی ڕۆڵەی کورد.
هەندێک لایەن ئەگەر نابنە ئەهرۆمی فشار با نەبنە تورموز و پیستوونی کەمکردنەوەی فشاریش لە سەر رژیمی ئێرانی، لەو هەلومەرجە دا ناوهێنانی ڕاپەڕین بە خۆپێشاندان و هاندان بۆ مانگرتن و خۆپێشاندانی هێمنانە و هەروەها مەحکوومردنی خەڵک بە توندوتیژی ، تێنەگەیشتنە لەو ڕاستیەی ئێستا لە سەراسەری جوگرافیای جەعلیی ئێران دا لە ئارا دایە.
بۆ دوایین جار داوا لە سەرجەم ئەو کەسانەی لە ژێر ناوی جاشێتی دا چەکیان بۆ ڕژیم هەڵگرتووە، دەکەین کە تا درەنگتر نەبووە بگەڕێنەوە باوەشی گەل، گەل لێتان خۆش دەبێ و ئەگینا سبەی درەنگ دەبێ و شەپۆلی قین و دەستی تۆڵەتان دەگاتە سەر.
وەک هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان گەلی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە بە هەموو توانا و هێزمانەوە، بە بیر و باوەڕ و ئیرادەمانەوە چ لە ئاستی جیهانی و نێونەتەوەیی و چ لە ئاستی ناوخۆ دا لە گەڵتانین و پاڵپشت و پشتیوانتانین
سەردەکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی ئەم جارەمان بە ڕێبەرایەتی ژنانی ئازادیخواز و پیاوانی بەرابەریخواز.
سەرکەوتن بۆ گەلە و ڕووڕەشی بۆ هەموو ئەوانەی پشت لە گەل دەکەن .
بۆ پێشەوە بە وتنەوەی سروودی نەسرەوتن تا سەرکەوتن و دورشمی ژن ژیان ئازادی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply