پەیامی سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی یەکخستنەوەی ڕیزەکانی کۆمەڵە

هاوڕێیانی بەڕێز کاک عەبدوڵڵا موهتەدی و کاک عومەر ئیلخانیزادە

ئەندامانی ڕێبەریی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

بە پێی ئەو هەلومەرجەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارا دایە و گەلی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵات یەکگرتوانە دژ بە داگیرکاری وەستاونەتەوە، هەر ئەو چاوەڕوانیە لە ئێوەش دەکرا تاکوو بەرپرسیارانە بڕیاری یەکخستنەوەی ریزەکانی کۆمەڵە بدەن.

ئەوەی ئێوە لەم قۆناغە چارەنووسسازە دا کردتان، ئەگەر چی لە ڕستەیەکی بچووک دا وترا کە کۆمەڵە یەکی گرتەوە بەڵام لە ناوەرۆک دا ئەوەندە گەورە و دڵخۆشکەرە کە ورە و هیوا و ئومێدی زیاتری بە خەبات و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات بەخشیوە .

جارێکی دیکەی لە لایەن خۆم و هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە ئێوەی تێکۆشەر و هەموو ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە بە تایبەتی و گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی دەکەم .

یەکبوون و یەکڕیزیتان پیرۆز بێ، بە هیوای هەنگاونان بۆ پێکهێنان و دروستکردنی بەرەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
جەماڵ پوورکەریم
٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی
٢٠ی نوامبری ٢٠٢٢ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply