پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK

بەڕێز : کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی ،سەرکردایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان

سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانەتان پێشکەش بێ.
بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان و هەروەها جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوامان سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیتان لە خەبات و تێکۆشانە لە پێناو سەرکەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری گوتار و وێژمانی سەربەخۆییخوازی و لە ئەنجامدا دەستەبەربوون و بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

هاوڕێیان و تێکۆشەرانی ڕێبازی بیری سەربەخۆیی و کوردایەتی:
تێپەڕ بوونی ٢٨ ساڵ بە سەر تەمەنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان و بەردەوامیی بێوچان لە خەبات و تێکۆشان، ئەم حیزبەی کردووە بە هێزێکی خاوەن ئیرادە و ئەزموون.
جارێکی دیکە وێڕای پیرۆزبایی و ئاواتی سەرکەوتنی زیاتر، هیوادارین ساڵی نوێی خەبات و قۆناغی سەردەمیانەی تێکۆشانی YNDK ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناو ماڵی کورد لە هەر چوار پارچەی نیشتمان.
بەرز و پیرۆز بێ یادی ٢٨ ساڵەی دامەزرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
سەردەکەوێ خەباتی سەربەخۆییخوازانەی کوردستان

جەماڵ پوورکەریم
سەرۆکی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی
٢٢ی مارسی ٢٠٢٣ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply