گەلی کوردستان دەنگ و ڕەنگی بوێر و ڕاستگۆ و جێگەی متمانەی گەلی کوردە.
سی و یەک ساڵ لەمەوبەر لە هەلومەرجێک دا کە نەتەوەی کورد پێویستی بە ڕاگەیاندن و دەنگ و ڕەنگێکی نەتەوەیی بوو کەناڵی گەلی کوردستان لە دایکبوو، کەناڵێک کە لە ماوەی ٣١ ساڵ دا توانی ببێتە تریبوون و سەکۆیەکی ئازادی میدیایی بۆ گەلی کورد .
ناوەندی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی کوردستان لە هەر چوار پارچەی نیشتمان،لەو یادە پیرۆزە دا وێڕای پیرۆزبایی، ماندوونەبوونی و دەستخۆشی لە ستاف و کارمەند و بەڕێوەبەرانی ئەم کەناڵە ئاسمانیە، سەرکەوتنی زیاتری ڕۆژ بە ڕۆژتان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.
دەنگ و ڕەنگتان هەر گەشاوە و قەڵەم و بیر و هزرتان هەروا بە هێز و بە پێز بێ.
کوردناسیۆن
ناوەندی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی
١٠ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی