“كۆمەڵە و دێموكرات بازرگانیان بە شۆڕشی ژیناوە دەستپێكرد”

‌‌نوێنیوز: تایبەت
سەرچاوە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هۆشداری تووند دەدەن لە ئەوەی بازرگانی بە شۆڕشی ژیناوە لەلایەن هێندێك سەركردە و حیزبی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە دەستیپێكردووە، لە پێشیانەوە كۆمەڵە و دێموكرات، ئەوەش بە ئامانجی دەستكەوتی كەسی.

‌بەبەشداری پارتێكی كوردی مۆڵەتی سەر هێرشی كوردستان دەدرێت
بەر لە هەفتەیەك گرووپەكەی ڕەزا پەهلەوی لە ئامریكا دووهەم كۆنگرەی خۆی گرێدا، لەوێ بە بەشداری كۆمەڵە پەیماننامەی ژینا بۆ ئایندەی ئێران بڵاوكرایەوە، پەیماننامەیەك كاردانەوەی زۆرینەی حیزب و ڕایگشتی ڕِۆژهەڵاتی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا.
مەترسیدارترین بەندی نێو پەیماننامەكە دەستكراوەكردنی ئەرتەشی ئێرانە بۆ پەلاماردانەوەی كوردستان بۆ جارێكی دیكە لە داهاتوودا.
هۆشیار وەیسی گوتەبێژی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی كوردستا ن بۆ نوێنیوز گوتی: لە بەندی ١٣ی مەنشوورەكەی ڕەزا پەهلەویدا وێڕای ئاماژەدان بە تێكەڵكردنەوەی سووپای پاسداران و ئەرتەش، ئاماژە بەوە كراوە كە ئەركی ئەرتەش پاراستنی تەواوی خاك ‌و زەمینیی ئێرانە، ئەم بەندە ڕاستەوخۆ هەڕەشەیە لە كورد و نەتەوەكانی دیكە.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، لەئەو بەندەدا هەر لە ئێستاوە دەستی ئەرتەش ئاوەڵاكراوە و فەرمانی پێدراوە بۆ سەركوتی هەر چەشنە ماف و ویستیی گەلی كورد و نەتەوە خاكداگیركراوەكان .

ئاشكراشیكرد “ئەرتەش و سووپای پاسدارانی ئێران و فارس، هەمان ئەندامانی پێشووی حیزب ‌و ساواكی سەردەمی محەمەد ڕەزای پەهلەویی باوكی ڕەزا پەهلەوین، ئەمانە هەر هەمان ئەرتەش و سووپان كە بە فتوای جیهادی خومەینی بە دژی گەلی كورد، هێرشیانكردە سەر كوردستان و گەلی كوردیان كوشتوبڕ كرد، هەر هەمان ئەرتەشن كە هێرشیانكردە سەر كۆماری كوردستان و سەرۆك كۆماری كوردستان پێشەوا قازی محەمەدیان لە سێدارە دا”.

ڕوونیشیكردەوە “لە بەندی ٢ی ئەم مەنشوورەدا هاتووە كە واژۆكەرانی ئەم پەیماننامەیە، دەبێت پێبەند بن بە پاراستنی تەواوی خاكی ئێران و ئەوەش لە حاڵێكدایە كە ئەم بەندە لەگەڵ بەندی ٧ی مەنشوورەكە ناتەبایە كە دەڵێت: یاسای بنەڕەتیی نوێ، پێبەند دەبێت بە جاڕنامەی جیهانیی مافەكانی مرۆڤ”.

گوتیشی “باسكردن لە ئەركی پاراستنی تەواوی خاك لە هیچ دەقێكی سیاسی و نێونەتەوەییدا بەم چەشنەی لەو مەنشوورە دا هاتووە، باس نەكراوە و بەندی ٢ی مەنشوورەكە ڕەتكردنەوەی بەندی ٧ی مەنشوورەكەیە، چونكە یەكێك لە مادە بنەڕەتییەكانی جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ، پێداگرییە لە سەر مافی دیاریكردنی چارەنووس كە بریتیییە لە مافی گەڕانەوە بۆ سەروەریی سیاسی و سەربەخۆیی خاك و وڵاتی داگیركراوی كوردستان”.

ڕاشیگەیاند “لەم مەنشوورە دا بە دوور لە هەموو پرەنسیپ و بیر و باوەڕە دێموكراتیكەكان، ڕێز لە ئازادیی تاك نەگیراوە و بە هێنانە بەر باسی تەواویەتی خاك، مافی چارەنووس، فێدڕاڵیزم و دابەشكردنی دەسەڵات لە گۆڕ نراوە و لەو شوێنەش كە باس لە چاكسازی ئوستانی كراوە، هەمان سیستمی ئێستای كۆماری ئیسلامییە كە لە پۆستەكانی فەرمانداری، شارەداری، شووڕای گوند و شارەكان و مەجلیسی شووڕای ئیسلامی دا خۆی نیشان دەدا.

ئاژاوەخستنە نێو ماڵی كورد
هەوڵەكانی ڕەزا پەهلەوی ماوەیەكە ناكۆكی تووندی لەنێوان حیزب و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا درووستكردووە، لەئەوبارەیەوە گوتەبێژی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی كوردستان گوتی”عەقڵیەت، ڕووح و فكری فاشیزمی ڕەزاخانیی پان ئێرانیستیی فارسی لە ناو خاڵ بە خاڵی ئەم مەنشوورە دا خۆی حەشار داوە و لە لایەك سیاسەتی “ئاژاوە بنێوە و حكوومەت بكە” یان ڕەچاو كردووە و دەیانهەوێت بە ڕاكێشانی حیزب و تاكە كەسێكی كوردی وەك ” عەبدوڵڵا موهتەدی” كێشە و ئاڵۆزی بخەنە ناو ماڵی كورد و هاوكات بە كۆمەڵگای جیهانی بڵێن كە نەتەوەی كورد لە پشت ڕەزا پەهلەوی و سەڵتەنەتتەڵەبەكانە”.

ئاماژەی بەئەوەشكرد “عەبدوڵڵا موهتەدی بە واژۆكردنی ئەم مەنشوورە شوومە، دەیهەوێت خزمەت بە ئێرانییەكان بكات‌و خوێن و قوربانیدانی گەلی كورد و خەباتەكەی بكاتە پاشكۆی فارس و پەهلەوی و دوو دەستەكی شۆڕشی ژیناو پێشكەش بە خەونی بوون بە سەرۆك كۆماریی خۆی لە داهاتووی ئێراندا بكات”.

دەڵێت “ئێمە وەك بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی كوردستان، پاش تێپەڕ بوونی یەك مانگ بە سەر شۆڕشی ژینا دا ئەو هۆشدارییەمان دا كە هەندێك لە حیزب و لایەنە بە ناو كوردستانی و لە ناوەرۆكدا ئێرانییەكان، لە سەر خوێن و خەباتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خەریكی سات و سەودا و مامەڵەی مەترسیدارن لە گەڵ فارس و ئێرانییەكان”.

دەشڵێت “لە لایەك لەگەڵ ڕەزا پەهلەوی ڕێك دەكەون و لە لایەك لەَگەڵ موجاهیدینی خەڵق، كە هەر دوو حاڵەتەكە مەترسیدارن و بۆ نەتەوەی كورد هیچ جیاوازییەك نییە لە نێوانی كۆماری ئیسلامی، پەهلەوی و ڕەجەوی.”

باس لە ئەوە دەكات “موهتەدی پێشتر وەك ئەندازیاری شەڕی نێوخۆیی و خۆكوژیی نێوان كۆمەڵە و دێموكرات ڕۆڵی سەرەكی گێڕاوە، لە مێژوودا چەندین جاری تریش چووەتە پاڵ ئێرانییە فاشیستەكانی وەك مەنسووری حیكمەت و ئەمڕۆكەش ڕەزا پەهلەوی، بەڵام لە ڕاستیدا موهتەدی لە باشترین حاڵەتدا، تەنیا دەتوانێت نوێنەرایەتیی حیزبەكەی خۆی بكات و مۆڵەتی ئەوەی نییە كە خۆی وەك نوێنەری هەموو كوردی ڕۆژهەڵات پێناسە بكات.”

دەشڵێت “دوو هێزی سەرەكی و دیاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و بە مەبەستی بەرژەوەندیی حیزبی و تاكە كەسی لە پێشبڕكێدان و لە جیاتی ئەوەی هەوڵ بۆ یەكڕیزیی ناوماڵی كورد بدەن، خەریكی تێكدانی یەكڕیزیی ناو ماڵی كورد و ڕێكخستنی ناو ماڵی فارس و ئێرانییەكانن، كۆمەڵە بووەتە پاشكۆی ڕەزا پەهلەوی و حیزبی دێموكراتیش لە پەلەقاژەدایە بۆ ئەوەی ببێتە پاشكۆی ڕەجەوی و موجاهیدین”.

پلانێكی نەتەوەیی سەبەخۆخوازی پێویستە
لەبارەی چارەسەری ئەو ڕەوشەی ئێستا هاتووەتەگۆڕێ، وەیسی گوتی “لە حاڵێكدا ئەوە گەلی كوردە كە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان خوێن و قوربانی دەدا و هەر ئەم گەلەش چەخماخەی ڕاپەڕینەكەی لێداوە، بەڵام هەندێك سەركردەی ناسیاسیی بەناو كورد و لە ناخ دا ئێرانی خەریكی هەرزانفرۆشكردنی ئەم خەباتەن”.

دەشڵێت “هەلومەرجی هەستیار و چارەنووس سازی خەباتی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان وا دەخوازێت كە هێز و لایەنە نەتەوەییەکان بە پێداگری لە سەر مافی دیاریكردنی چارەنووس، لە ژێر پلاتفۆرمێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و لە سەر ئەساسی بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی كۆببنەوە و ڕاشكاوانە هەڵوێست بگرن و وێڕای مەحكووم كردن و ڕەتكردنەوەی مەنشووری پەهلەوی، بە دەركردنی مانیفێستێكی سەربەخۆییخوازی و نووسینەوەی مەنشوورێك بۆ ئازادیی كوردستان، ڕایبگەیەنن”.

“Komele û Demokrat bi Şoreşa jîna re dest bi bazirganiyê kirin”

NWENEWS: Taybetî
Çavkaniyên siyasî yên Rojhilatê Kurdistanê bi tundî hişyarî dan ku bazirganiya şoreşa jîna ji aliyê hinek serkirde û partiyên Rojhilatê Kurdistanê bi taybet Komale û Demokrat ve bi armanca berjewendiya kesayetî hatiye destpêkirin.

Koma Reza Pehlewî beriya heftiyekê li Amerîkayê kongreya xwe ya duyemîn li dar xistibû û bi beşdariya vê komê “Peymana Jina” hatibû weşandin.

Di peymanê de xala herî metirsîdar vekirina artêşa Îranê ye ku di pêşerojê de careke din êrişî Kurdistanê bike.

Berdevkê Tevgera Serxwebûna Kurdistanê Hoşyar Waîsî got: Madeya 13 ya fermana Pehlewî behsa yekkirina hêzên Şoreşê û artêşê dike ku erkê artêşê parastina tevahiya xaka Îranê ye.

Berdevkê Tevgera Serxwebûna Kurdistanê got, hewlên Reza Pehlewî ev demek e nakokiyên tund di navbera aliyên siyasî yên Rojhilatê Kurdistanê de çêdike, ew dixwazin bi kişandina partî û kesayetekî Kurd weke Ebdullah Mohtedî aloziyê di nav mala Kurd de çêbikin û di heman demê de jî bêjin. civaka navneteweyî ku neteweya kurd li pişt Riza Pehlewî ye.

“Bi îmzekirina vê plana xirab, Ebdullah Mohtedî dixwaze xizmeta îraniyan bike , di pêşerojê de bibe serokomar. ”

“Me wek Tevgera Serxwebûna Kurdistanê, piştî mehekê ji Şoreşa Jina, hişyarî da ku hin aliyên bi navê Kurd û Îranî bi Faris û Îraniyan re li ser xwîn û têkoşîna Rojhilatê Kurdistanê danûstandinên metirsîdar dikin.”

“Du hêzên sereke yên Rojhilatê Kurdistanê ji bo desthilatdarî û berjewendiyên xwe yên hizbî û kesayetî hevrikiyê dikin, li şûna ku yekrêziya Kurdan bikin yek, hewl didin yekitiya Kurdan têk bibin û Faris û Îraniyan birêxistin bikin”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply