سوێد: بەشداریی نوێنەری بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە ساڵیادی دامەزرانی پژاک

ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی لە یۆتێبۆریی سوید سمینارێک بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان”پژاک” و هەروەها ساڵڕۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجەلان سەرۆکی پ ک ک بەڕیوە چوو.

ڕێورەسمەکە بە ڕاگەیاندنی یەک خۆلەک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ڕێگایی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان بە تایبەتی شەهیدانی ئەم دوایەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەستی پێ کرد. دواییی بەخێرهاتنی لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کەسایەتییەکانی بەشدرار لە کۆرەکە لە لایەن کۆمیتەی پژاک لە بەشی یەکەمی بەرنامەکە چەندین بەرهەمی هونەری بۆ بەرراگرتنی ٤ی نیسان و یادی شەهیدان لە لایەن هونەرمەندان فەریبورز و شاپور پێشکەش کرا.

لەم ساڵیادە دا کە بە بەشداریی سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پژاک و بەشێک لە ئەندامانی هێز و لایەنە کوردستانیەکان بەڕێوە چوو، تێدا کۆمەڵێک پرس و باسی پێوەندیدار بە شۆڕشی ژینا، داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشەکانی تری کوردستان خرانە بەر باس و لێکدانەوە.

سیروان کەریمی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای بەشداری و گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ ئەم ساڵیادە، چەندین پرس و بابەتی گرینگی کوردستان و ناوچەکەی هێنایە بەر باس.

سیروان کەریمی نوێنەری بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان چەند پرسێکی لە پێوەندی بە ئەگەری ڕوودانی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئێران، مەسەلەی تەمامیەتی ئەرزیی ئێرانی جەعلی، مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داهاتووی کێشەی ناوچە کوردستانیەکانی وەک ئورمیە و سەڵماس و هەوشار لە گەڵ ئازەرییەکان، پێویستی و زەروورەتی دروستبوونی ناوەندێکی نەتەوەیی پێکهاتوو لە هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵی بەلاڕێدا بردن و دزینی دروشمی ” ژن، ژیان، ئازادی” لە لایەن فارس و ئێرانیەکان ، چەواشەکاریی راگەیاندنە فارسیەکانی وەک ” من و تو، ایران اینترناشنال، بی بی سی و …” و دژایەتیکردنیان بۆ پرسی کورد و … هێنایە بەر پرسیار و باس و شرۆڤە کردن.

لەم سمینارە دا سیامەند موعینی وێڕای پێداگریکردن لەوەی کە پژاک کێشەی لە گەڵ ناوەند گەرایی هەیە، ئاماژەی بە مەترسیەکانی پان تورکیسم لە پاریزگای ئورمیە و سنوورە هاوبەشەکانی نێوان کورد و ئازەری کرد و گوتی: لە بەر ئەم کێشانەیە کە ئێمە باوەڕمان بە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە گەڵ نەتەوەکانی تر هەیە و باشترین نموونەش بۆ ئەم پێکەوە ژیانە، سیستمی ئێستای ڕۆژآوای کوردستانە کە تێیدا کورد و عەڕەب و سریانی و باقی کەمینە نەتەوەکانی تر پێکەوە بە بێ کێشە دەژین و لە ڕاستیدا تەنیا دەسەڵاتە کە دوژمنی هەموو ئەو نەتەوانەیە نەک خودی نەتەوەکان پێکەوە.

هاوسەرۆکی پژاک لە بەشی یەکەمی قسەکانیدا شرۆڤەی ئەگەرەکانی لە داهاتوویی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی کرد،
هاوسەرۆکی پژاک ئەم شۆرشەی وەکوو رنسانسێکی زهنیەتی و کۆمەڵایەتی باس کرد لە هەتا ئێستا توانیویەتی گۆرانکاری لەو بوارانەدا درووست بکات، هاوکات باسی ئەو مەترسییەی کرد کە ئەگەر بەرەی چەپ و ئازادیخواز وریا نەبێت ئەم شۆرشە هەوڵی دەستبەسەردا گرتنی لە لایەن بەرەی راستی سەربە رەوتی پاشایەتی دەدڕێت.
هەروەها لە بەردەوامی شرۆڤەی ئەم تەوەرەدا هاوسەرۆکی پژاک وتی ئەم شۆرشە نەکۆژاوەتەوە و بەردەوامی هەیە، هەرکات ئیمکانی ئەوە هەیە کە خەڵکی ئێران بەهێزتر لە چەنمانگی ڕابردوو بڕژنە سەرشەقامەکان، ئەم شۆرشە هەتا تێکشکاندنی کۆماری داگیرکەر و دیکتاتۆری ئێران بەردەوام دەبێت.
هاوسەرۆکی پژاک ئاماژەی بەوەدا کە رژیمی ئێران وەک دەسەڵات و دەوڵەت تەنها ناوەکەی و هێزێکی تۆتالیتری ماوە، لە لایەن ئابۆری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و شەرعیەت بوونی نەماوە و چیتر کۆماری ئیسلامی ئەو هێزە نییە کە باوەر بە لەناچوونی مەحال بێت.
هاوسەرۆکی پژاک لە بەردەوامی شرۆڤەکانیکدا باسی گرینگی پێکهێنانی هاوپەیمانی یان بەرەیەکی کوردستان لەگەڵ ئەحزابی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
هاوسەرۆکی پژاک ئەم بابەتەی زۆر بە گرینگ زانی کە دەبێت پێک بێت لەم قۆناغە بۆ ئەوەی کورد بتوانێت ماڤەکانی لە داهاتوویی ئێران دەستەبەر بکات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە وەک پژاک لەسەر دوو خالی گرینگ لە گۆرەپانی کوردستان و ئێران کار دەکەن.
یەکەم: کارکردن بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی، دووەم؛ درووستکردنی یەکیەتی و هاوپەیمانی گەلانی ستەملێکراو لە ئێراندا.
لەبەشێکتر لە قسەکانی هاوسەرۆکی پژاکدا ئاماژە بەوەدرا کە پژاک هیچ مەنشوورێک کە بنەمای ناوەنگەرایی و بەلارێدا بردنی تایبەتمەندییەکانی ئەم شۆرشە بێت قەبوول ناکات، هەربۆیە هیچ لایەن و هێزێکیش هەرچەنێک ئیمکانی راگەیاندنی و دیپلۆماسی لەدەرەوە هەبێت ناتوانێت داخوازییەکان و راستییەکانی گەلانی ئێران نەبینیت.
دوایی قسەکانی هاوسەرۆکی پژاک سیامەند موعینی چەندین کەس لە بەشداربووانی لە دیالۆگێکی کراوەدا ڕاو و بوچوونی خۆیان لە چوارچێوەی رخنە و پێشنیار و تێبینی بۆ ئەم بارودۆخە و پژاک هێنا سەرزمان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply