
یەکەم: تەنیا وەک میوان بانگهێشت کرابووین و لە هیچ پانێلێک دا جێگە بۆ سەربەخۆییخوازەکان دابین نەکرابوو.
دووهەم: کۆنفڕانسەکە لە ژێر ناوی پلاتفۆرمێک بەڕێوە چوو کە پاشگری ئێرانی پێوە لکێندرابوو و بۆ ئێمەی سەربەخۆییخواز کە ئێران بە جەعلی و دەستکرد دەزانین، بەشداری لە وەها پلاتفۆرمێک دا ڕەتکردنەوەی بیر و فەلسەفەی سەربەخۆییخوازییە.”


بە ئاوڕێکی کورت و خێرا بە سەر مێژووی ڕاپەڕین و سەرهەڵدانەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چ لە سەردەمی ڕژیمی داگیرکەری پەهلەوی و چ لە سەردەمی ئەم چل و چوار ساڵەی ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران دا، شەقامی کوردستان هەمیشە دژ بە داگیرکەر وەستاوەتەوە و ڕاپەڕین و سەرهەڵدانەکان ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورت کز و لاواز بوون، بەڵام ژیلەمۆی ئاگری شۆڕش هیچ کات خامۆش نەبووە و لە بڵێسەسەندن و بەردەوامی دا بووە.
ئەگەر چی شەقامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە ئامادەیی شۆڕش و ڕاپەڕینی هەبووە و هەر لە ماوەی ئەم چل و چوار ساڵە دا سەدان جار شەقام بە دژی دەسەڵاتی داگیرکەری ئێرانی خرۆشاوە، بەڵام بە داخەوە هێز و لایەنە سیاسیە کوردیەکان نەیانتوانیوە خاوەندارێتی لێ بکەن و لە دەرفەتەکان وەک پێویست بە قازانجی گشتی و نەتەوەیی کەڵک وەربگرن و زۆر جاریش بە دانی نەخشەڕێگەی هەڵە شۆڕشەکەیان لە قازانجی دوژمن دا بە لاڕێدا بردووە.
لە ڕاپەڕینی ژینا و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی یش دا ئەحزابی کلاسیکی کوردی فیدراڵخواز کە خۆیان وەک ئێرانی پێناسە دەکەن، سەرەرای ئەوەی خاوەنی مێژوو، هێز و تەجروبەن بەڵام نەیانتوانی ڕێبەریی ڕاپەڕینەکە بە شێوەیەک لە ئەستۆ بگرن کە شۆڕشەکە بەرەو ئاقاری کزبوون و لاوازی نەڕوات.
ئەم بەشە لە راگەیەندراو و بەیاننامەکانی سەردەمی شۆڕشی ژینا، کە لە لایەن ئەحزابی کوردی فیدراڵخوازەوە بڵاو دەکرایەوە، جیا لە دەستەوەستانی و سەرلێشێواوی، نەبوونی ئامادەیی پێویست بۆ ڕاپەڕینی پێوە دیار بوو و لە ڕاستیدا شەقامی ڕۆژهەڵات، هێز و لایەنە سیاسیە کوردیەکانی تووشی شۆک کرد.
خواستی شەقام وەدەرنانی داگیرکەری ئێرانی و سەربەخۆیی و بە دەوڵەت بوونی کورد بوو،خواستێک کە بە دانیشتن و ڕێکەوتنی ئەحزابی کلاسیکی کوردی لە گەڵ کوڕی شا و موجاهیدین و ئێرانیە تەواویەتخوازەکان، وەڵامی نەرێنی پێ درایەوە.
جیا لە سەرکوت و زەبر و زەنگی ڕژیمی ئێران و کۆمەڵێک فاکتەری دەرەکی، ئەوانەی ئاماژەم پێدا، بەشێکی کورت بوون لە هۆکارەکانی کزبوونی ڕاپەڕینی ژینا، ئەوەش بەو مانایە نییە کە شۆڕش و ڕاپەڕینەکە کۆتایی پێ هاتووە، چونکە خواستی شەقامی ڕۆژهەڵات نەهاتۆتە دی و ڕەوشی گەلی کورد خراپتر بووە و باشتر نەبووە، کەوایە گومانم لەوە دا نییە کە شۆڕشەکە ڕەنگە لە کزی و لاوازی بدا، بەڵام سەرەنجام تا سەرکەوتن و وەدەرنانی داگیرکەری ئێرانی لە خاک و جوغڕافیای کوردستان و رووخانی ڕژیمی ئێران بەردەوام دەبێ.


ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کە ڕێبەریی سیاسیی ڕەوتی سەربەخۆییخوازی دەکەین، لەو باوەڕە داین کە تاکە ڕێگەی ڕزگاریی گەلی کورد خەبات و تێکۆشانە لە پێناو دەستەبەر بوون و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و جگە لەمە هیچ گوتارێک ناتوانێ وەڵامدەری خواست و ویستی شەقامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ.
ڕێکخستن و یەکخستنی هێز و لایەنە سیاسیە کوردی و کوردستانیەکان، پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دامەزراندنی ئەرتەش و سپا یا هێزێکی پێشمەرگەی هاوبەشی کوردستانی، نووسینەوە و ئامادەکردنی مەنشوور و جاڕنامەیەکی نەتەوەیی بۆ ئازادیی کوردستان، دامەزراندنی پارلمان و دەوڵەتێکی کاتی لە تاراوگە و دوورخراوەیی دا و نووسینەوەی یاسایەکی بنەڕەتیی کاتی، هەموو ئەمانە ڕێگە چارەن بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو مەرجەی بچنە جوارچێوەی پراکتیک و کرداریەوە و تەنیا لە چوارچێوەی قسە دا نەمێننەوە


ئێران ئەگەر هەڕەشەی هێرشکردن دەکا، ئەوە تەنیا خۆراکی تەبلیغاتییە بۆ ناوخۆی خۆی، واتە بۆ دارودەستەکەی و ناوچە فارس نشینەکان، ئەگینا لەوە تێگەیشتووە کە بە هێرشی نیزامی و توندوتیژی، خەباتی گەلی کورد نەک لاواز نابێ، بەڵکوو هێز و ورەی زیاتریش دەگرێ، کۆماری ئیسلامی ئەم مێتۆدانەی هەموو بە دژی خەباتی ڕزگاریخوازنەی گەلی کورد تاقی کردۆتەوە و هەموو جارێ وەڵامی پێچەوانەی وەرگرتۆتەوە.
ڕژیمە دیکتاتۆرەرکان لە دوو قۆناغ و کات دا زیاتر پەرە بە کوشت و کوشتار و هەڕەشە و توندوتیژی دەدەن، یەکەم: لە سەرەتای گەیشتنیان بە دەسەڵات و دووهەم لە دوایین ساڵەکانی تەمەنی دەسەڵاتەکەیان.
کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە بەرانبەر ئیرادەی گەل و شۆڕشی ژینا دا بە چۆک داهاتووە و تووشی شکست بووە، دەیهەوێ بە شێوەیەکی دیکە قەرەبووی ئەم شکستەی بکاتەوە و ئەوەیش هێنانە بەر باسی هێرشە بۆ سەر خاکی هەرێمی باشووری کوردستان.
بە باوەڕی من ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی هێزی نیزامی و زەوینی بیهەوێ دەربازی ناو خاکی باشووری کوردستان بێ، ئەوە دوا ڕۆژەکانی تەمەنی خۆی زیاتر وەپیش داوە و ڕەوتی ڕووخانی ڕژیمەکەی خێراتر دەچێتە پێش.
لەو باوەڕە دام لە ئەگەری درباز بوونی هێزی زەوینێ ئێران بۆ ناو خاکی باشوور، ئێران دەکەوێتە ناو زەلکاوێکەوە کە قوتاربوونی زۆر ئەستەمە.
بەڵام لە هەر حاڵدا، چ کۆماری ئیسلامی هێرش بکا و چ نەیکا، پێویستە هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان بە هیزێکی یەکگرتوو و هاوبەشەوە ئامادەیی وەڵامدانەوە و بەرپەرچدانەوەیان هەبێ و هاوکات ناوەند و شارە گرینگەکانی ئێران بکەنە ئامانجی هێرش و تەنیا لە چوارچێوەی دیفاع و بەرگری دا نەمێننەوە.


لە هەموو کەناڵ و ڕاگەیەنەرەکانی سەر بەم حیزب و لایەنانەی عێراقیچێتی و ئێرانیچێتی دەکەن، هێز و لایەنە سەربەخۆییخوازەکان سانسۆڕ دەکرێن، بۆ کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفڕانس و سمینارەکان بانگهیشت ناکرێن و هەوڵ دەدەن وا نیشان بدەن کە گوتاری سەربەخۆییخوازی لاوازە و لە کەمینە دایە.
کۆنفڕانسی “شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێران – ئێران لە دوورێیانی سەرکەوت یان شۆرش” بەڕیوە چوو و هەر چەند ئێمە بانگهێشت کرابووین وەک میوان بەڵام لە بەر چەندین هۆکار تێیدا بەشداریمان نەکرد کە لێرە دا ئاماژە بە دوو دانە لەم هۆکارە گرینگانە دەکەم:
یەکەم: تەنیا وەک میوان بانگهێشت کرابووین و لە هیچ پانێلێک دا جێگە بۆ سەربەخۆییخوازەکان دابین نەکرابوو.
دووهەم: کۆنفڕانسەکە لە ژێر ناوی پلاتفۆرمێک بەڕێوە چوو کە پاشگری ئێرانی پێوە لکێندرابوو و بۆ ئێمەی سەربەخۆییخواز کە ئێران بە جەعلی و دەستکرد دەزانین، بەشداری لە وەها پلاتفۆرمێک دا ڕەتکردنەوەی بیر و فەلسەفەی سەربەخۆییخوازییە.