سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە گۆڕینی ناوەکەی شیکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە گۆڕینی ناوەکەی شیکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە کە ئەمە بەشێک لە دەقەکەیەتی و سەرجەم لێدوانەکە لەم ویدیۆیەی ژێرەوە دایە:

سڵاو و ڕێز هاوڕێیان، دۆستان ، هەموو ئەو کەسانەی دەمناسن و دەتانناسم :
پێتان ڕادەگەیەنم کە وێڕای پاڵپشتی و پشتیوانیم لە کەمپەینی “ گۆڕینی ناو بۆ کوردی” لەم ڕێکەوتەوە ناوی کۆنی من کۆتایی پێ هاتووە و لەمە بەدواوە بە ناوی ئاشتیاکۆ “کە تێکهەڵکێشێکە لە ناوی ئاشتیاک و دیاکۆ ی پاشای کوردان و دەوڵەتی ماد” ، لە خزمەتتان دادەبم و تکایە لەمە بەدواوە من بە ناوی ئاشتیاکۆ بناسن .
هیوادارم هەموو تاکێکی کورد ناوی کوردی بۆ خۆی و منداڵەکانی هەڵبژێرێ.
سەرکەوێ کورد و کوردستان و خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.
@Ashtyako

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ.
بابەتی دواترپەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی “جەماڵ پوورکەریم” بۆ بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان

Leave a Reply