لە مێژساڵە دەیان نووسەر و مێژوونووسی کورد لە کتێب و وتار و ماڵپەڕەکان دا لە پێوەندی بە وێنەی ڕێبەری نەتەوەیی و باوکی ناسیۆنالیزمی کورد واتە سمایل ئاغای سمکۆ، تووشی هەڵە هاتوون و وێنەی عەلی ئاغای دێبوکری بە ناوی سمکۆوە بڵاو دەکەنەوە.
بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر لەم بارەوە وێنەی سمکۆ و عەلی ئاغای دێبوکری لێرە بڵاو دەکەمەوە تاکوو خوێنەر و بینەر، مێژوونووس، نووسەری کورد خۆی لە دووبارەکردنەوەی ئەم هەڵە مێژووییە بپارێزێ.
سپاس و ڕێز
ئاشتیاکۆ پوورکەریم