ڕژیمی ئیران لە هەوڵی لکاندنی ناوچەی دنای باکووری سەر بە کۆهگیلویەیە بۆ سەر پاریزگای ئیسفەهان

ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:

لە درێژەی سیاسەتی داگیرکاری و گۆڕینی دێمۆگرافیای کوردستان، ڕژیمی ئیران لە
هەوڵی لکاندنی ناوچەی دنای باکووری سەر بە کۆهگیلویە و بۆیر ئەحمەدە بۆ سەر پاریزگای ئیسفەهان.

پێشتریش لە هەوڵێکی تری ڕژیمدا سەڕەڕای بێ ئاویی خەڵکی چوارمەحاڵ و بەختیاری، زۆربەی ئاوی
ئەم ناوچەیە لە ڕێگەی توونێل و بۆڕیی گەورە ڕەوانەی ئیسفەهان کراوە.

داوا لە بەختیاریە هاوخوێنەکانم دەکەم کە بە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین، پێش بە جێبەجێکرانی
ئەم بڕیارە شوومانەی ڕژیمی داگیرکەری ئیرانی بگرن.

#چهارمحال_بختیاری⁩
‏⁧ #کهگیلویە⁩
‏⁧ #دنا⁩

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە لەسێدراەدرانی ڕەزا ڕەسایی،هاونیشتمانیی کوردی پێڕەوی ئایینی یارسان
بابەتی دواترسەعید ئیسماعیلی لە ئۆلەمپیکی فەڕانسە خەڵاتی زێڕی بەدەستهێنا.

وڵامێک جێ بێڵە

تکایە کۆمێنتەکەت بنووسە!
تکایە لێرە ناوی خۆت بنووسە