کاک فواد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوکتور شوان لە باکووری کوردستان، دوو سەرکردەی وێکچووی شوڕشگێڕی چەپ،بەڵام لە ناوەرۆک و بیر و باوەڕ دا باوەڕمەند بە کوردایەتی و کوردیزم “ناسیۆنالیزم”.
گەلێک چەپی باوەڕمەند بە ناسیۆنالیزمی ئیرانی، تورکی، عێڕاقی و سووریم لە ناو کورد دا بینیوە،کە ناسیۆنالیزم و کوردایەتیان بە دواکەوتوویی پێناسە کردووە،بەڵام بە شانازیەوە لە خزمەت بە بڕەو دان بە ناسیۆنالیزمی داگیرکەرانی کوردستان دابوون.
چەپ لە کوردستان بە زمانی داگیرکەرانی فارس و تورک و عەڕەب لە دایکبوو نە بە زمانی کوردی.
لە ناوە دا د.شوان و کاک فواد جیاواز بوون، ئەوان تەنیا بە ناو چەپ بوون و لە خەبات و تێکۆشاندا، لە پراکتیک و ناوەرۆک دا کوردستانی و نەتەوەیی بوون.
کاک فوادی مستەفا سوڵتانی لە ٩ی خەرمانانی ١٩٧٩ و دوکتۆر سهعید قرمزی تۆپراک “دوکتۆر شوان” لە ٥ی سەرماوەزی ١٩٧١ شەهید کران
“شێوەی کوشتن و گیانبەختکردنی هەر دووی ئەم سەرکردەیە تا ئێستاش لێڵ و ناڕوونە”