ئاشتیاکۆ پوورکەریم: بە مەرجێک کورد خۆی بۆ ئامادە بکا، ئەنجامی ئەو شەڕەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە قازانجی دایە.

ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:
ناوەندی شەڕی سێهەمی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە چەخماخەکەی لێدراوە، هەر وەک چۆن ئەنجامی شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی بووە هۆی دروستبوونی کۆمەڵێک وڵات، شەڕی سێهەمی جیهانیش کۆمەڵێک نەتەوەی بێدەوڵەت تێیدا دەبنە خاوەن وڵات.
ئامانجی شەڕی ئیسرائیل تەنیا پرۆکسیەکانی ئیران نییە، ئامانج گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
کورد لە کوێی ئەم هاوکێشەیە دایە؟
نتانیاهۆ دوو نەخشەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز کردەوە لە ژێر ناوی دوو زوون ” بەرەکەت و نەفرەت” عێراق،ئیران،سووریە و چەند وڵاتێکی تر لە ناو نەخشەی ڕەشی نەفرەت دابوون، واتە ناو جەرگەی شەڕ ، کە کورد لە چەقی ئەم ناوچەیە دایە.
کورد لە ناو ئەم هاوکێشەیە دا پشکی گەورەی دەبێ بۆیە پێویستە لەو هەلومەرجە هەستیارە دا کە دەتوانێ بۆ پرسی کوردستان یەکلاکەرەوە و لە ئەنجامدا لە بەرژەوەندیی کورد دابێ،خۆمان ڕێکبخەین و ئامادەی ئەم گۆڕانکاریانە بین کە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ئارا دان.
کوشتنی ئیبراهیم ڕەئیسیی سەرۆک کۆماری ئیران، ئیسماعیل هەنیەی ڕێبەری حەماس و تازەترینیان کوشتنی حەسەن نەسڕوڵڵای ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ، هەموویان هێمان بۆ دەسپێکی شەڕێکی تەواو بە دژی تیرۆر و تیرۆریسم لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
ئامانجی کۆتایی ئەم شەڕە تەنیا حەماس، حیزبوڵڵا وبە گشتی بەرەی موقاومە و پرۆکسیەکانی ئیران نییە، بەڵکوو کۆتاییهێنانە بە ئیران، عێراق، سووریە وچەند وڵاتێکی تری ناوچەکە.
سەربەخۆیی و بنیاتنانی وڵاتانی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان و کۆتاییهاتن بە داگیرکاریی وڵاتە داگیرکراوەکان نزیکە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەردار وەلەدبەیگی:ئەمڕۆ ساڵیادی ڕێفراندۆمە بە شکۆکەی باشووری کوردستانبوو بۆ سەربەخۆیی.
بابەتی دواترئاڵمان: هەیئەتێکی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی شەهید ڕێبوارکەریمیان دا بەشداری کرد

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزار دەکەین. پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قەوەڵتاس بەیاننامەی هاوبەشی پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، ئیسفەهان، مەشهەد، شیراز، کرماشان، هەمەدان، ئەهواز و ناوچە و شارەکانی دیکە. ئاشتیاکو پوورکەریم پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕێکخرا پارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ . پێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار