ئاڵمان: هەیئەتێکی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی شەهید ڕێبوارکەریمیان دا بەشداری کرد

ئەمڕۆ شەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی “٢٨ی سێپتامبر” لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی شەهیدی نوێی گەلەکەمان شەهید ڕێبوار کەریمیان ئەندامی ڕێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمە دا بەشێک لە حیزب و لایەنە کوردستانیەکان پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان راگەیاند.

ویڕای بڵاو کردنەوەی چەند فیلمێکی دێکۆمێنتاری لە سەر ژیان و خەباتی شەهید ڕێبوار، هونەرمەندان کاڵێ ئاتەشی و فواد چەند سروود و گۆرانیەک و شاعیر فەرەیدوون ئەرشەدی هۆنراوەیەکی پێشکەش کرد.

هەروەها خاتوو فەریبا محەممەدی وتەبێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای سپاس لە بەشداربوان وتارێکی لە پێوەندی بە شەهید ڕێبوار و خەباتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشکەش کرد.

هەیئەتێکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێبەری و خاتوو ناهید بوستانی بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمان لەو یادە دا بەشداریان کرد و پەیامی سەرەخۆشی و ڕێزگرتن لە فەرماندە ڕێبوار کەریمیانیان گەیاندە ڕێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.

هاوکات هەیئەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، لە دیدارێکی کورت دا لە گەڵ خاتوو فەریبا محەممەدی ئەندامی ڕێبەری و  وتە بێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای گەیاندنی پەیامی هاوخەمیی بزووتنەوە، پێداگریان لە سەر یەکڕیزی و یەکخستنی ناوماڵی هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاشتیاکۆ پوورکەریم: بە مەرجێک کورد خۆی بۆ ئامادە بکا، ئەنجامی ئەو شەڕەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە قازانجی دایە.
بابەتی دواتر  بنەڕەتەکانی نەریتی ڕێئاڵ پۆلیتیک 

Leave a Reply