ئاگاداری ژمارە یەکی بەشی تەشکیلات و ئەمنیەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.

هاووڵاتیان و خەڵکی تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان

شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام لە پەرە سەندن دایە و بە تایبەتی پاش هێرشی هاژەکیی ئیران بۆ سەر ئیسرائیل، ناوچەکە وەک گڕکان ئامادەی تەقینەوەیە و گڕی ئەم ئاگرە رژیمی ئیران دەگرێتەوە.

ئامانجی ئیسرائیل لە قۆناغی یەکەمدا  لەناو بردنی پەلوپۆکانی ئیرانە ” پرۆکسیەکان و میحورەی موقاومەت”.

کۆتا ئامانجی ئیسرائیل بێ هێز کردن و رووخاندنی خودی ڕژیمی ئێرانە کە بێ شک لە ماوەیەکی نە زۆر دوور دا ، ئیسرائیل بە هێرشی مووشەکی و بوردومان، بەرپەرچی ئیران دەداتەوە و شوێنە هەستیار و گرینگە کانی ” وزە و ئەتۆمی، نەوتی، سەربازی و ئابووریی ” دەکاتە ئامانجی مووشک باران و بوردومانەکانی.

تەشکیلاتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە ڕێگەی ئەم ئاگادارییەوە، گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە ڕێوشوێنی خۆپارێزیی پێویست بۆ پاراستن و سڵامەتیی خۆیان لەم دۆخە هەستیارە دا بگرنە بەر.

داواتان لێدەکەین:

  • ١- لە بنکەی سەربازی و نیزامی و سەرجەم شوێنە هەستیارەکانی سەر بە ڕژیم دوور کەونەوە ” بە تایبەتی ئەو ناوچانەی ڕژیم بنکەی ئەتۆمی و سەربازگە و جبەخانەی گەورەی لێ دامەزراندوون وەک:” بەشێک لە ناوچەکانی کرماشان، خوڕەمئاوا، مەریوان، سەرپێڵی زەهاو، پیرانشار و … “
  • ٢- دەوا و دەرمان و خۆراکی پێویست و سەرەتایی لە ماڵەکانتدا هەڵگرن و ئەنباری کەن” داوا لە دووکاندارەکان دەکەین لەو دۆخە ئابووریە دا یارمەتیدەری خەڵک بن”
  • ٣- سەرچاوەکانی وزە و خۆگەرمکردنەوە لە ماڵەوە دابین بکەن، بە تایبەتی ماتۆڕ و موەلیدی بەرق و کارەبا.
  • ٤- بۆ پاراستنی سەروەت و سامانەکانتان و ڕێگری لە تووشبوون بە ڕەوشی نالەباری ئابووری ، پووڵ و پارەکانتان لە بانکەکانی ڕژیم بێننە دەرەوە .
  • ٥- بە هۆکاری ئەگەری پچڕانی ئاوی ماڵان، ئاوی پێویست لە ماڵەوە دابین بکەن
  • ٦- دڵنیایی دەدەین کە ڕژیم لە لێواری ڕووخان دایە و هەر بۆیە پێویستە ئامادەی گەڕانەوە بۆ سەرشەقام و سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی ژینا و ڕاپەڕینی سەرتاسەری بن.
  • ٧- بە هۆی ئەوەی ئەگەری پچڕانی هێڵەکانی تەلەفۆن و ئینتێرنێت لە ئارا دایە، داوا لە گشت خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین : لەم هەلومەرجە دا پەناگە، پاڵپشت و یارمەتیدەری یەکتر بن و لە ڕێگەی کەسانی متمانە پێکراو خواست و پەیامەکانیان بگەیەنن .
  • ٨- تەشکیلات و شانە نهێنیەکانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێکخستنەکانیان بۆ یارمەتیدانی گەلەکەمان و کارا بوونی گەنجان لە مەیدانەکە وەگەڕ بخەنەوە.

بەشی تەشکیلات و ئەمنیەتی

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

هەینی ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی

٤ی سێپتامبری ٢٠٢٤ی زایینی

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم لە پێوەندی بە شەڕی ئیران و ئیسرائیل و ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین
بابەتی دواتربزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هەڵبژاردنی پارلمانی کوردستان، سیمایەکی راستەقینەی دێموکراسی بوو.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ... بەیاننامەی هاوبەشی پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، ئیسفەهان،... ئاشتیاکو پوورکەریم پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یە... دۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێ... بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕ... پارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ . پێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی... پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار