بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هەڵبژاردنی پارلمانی کوردستان، سیمایەکی راستەقینەی دێموکراسی بوو.

پاش چەندین ڕۆژ ئامادەکاری و بانگەشەی هێز و حیزب و لایەنەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پارلمانی کوردستان،  ڕۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ی زایینی، گەلی کورد لە باشووری کوردستان، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لە فەزایەکی تەواو دێموکراسیانە، دەنگیان بە بەربژێرەکانیان دا و پڕۆسەی دەنگدان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

ئەوەی لەم هەڵبژاردنە و بە تایبەتی کاتی بانگەشەی هێز و لایەنەکاندا  جێگەی سەرنج و هەڵوێستە لە سەر کردنە ئەوەیە کە: سەرەڕای هێرشی توندی لایەنەکان بۆ سەر یەکتر” کە ئەوە بۆ خۆی بەشێکە لە کلتووری دێموکراسی و لە هەموو وڵاتانی پێشکەوتوو و باوەڕمەند بە دێموکراسی لە ئاستی جیهانی دا ڕوودەدا ” هەڵبژرادن لە دۆخێکی ئارام و بێ کێشە دا کۆتایی پێهات.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ویڕای سپاس و دەستخۆشی لە گشت خەڵکی باشووری کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرجەم هێز و لایەنەکان دەکا و سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان بە ئاوات دەخوازێ.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی

٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاگاداری ژمارە یەکی بەشی تەشکیلات و ئەمنیەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.
بابەتی دواترسەردار وەلەدبەیگی: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە قازانجی کورد دا دەبێ ئەگەر…

Leave a Reply