کوردناس، پرۆفیسۆر جۆیس بلاو کۆچی دوایی کرد.

جۆیس بلاو لە دایکبووی قاهیرەی میسر و بە ڕەگەز جوولەکە، یەکێک لەو کەسایەتیە بیانیانە بوو کە خزمەتی گەورەی بە زمانی کوردی کردووە و بە ڕەسمی وانەی کوردی لە خزمەت کامڕان بەدرخان فێربووە و دواتر وەک مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆکانی پاریس وانەی کوردی بە خوێندکاران وتۆتەوە.

زیاتر لە دەیان کتێب و بەرهەمی لە پێوەندی بە زمان و وێژە و کلتووری کوردی چاپ و بڵاو بۆتەوە و تا دوا ساتەکانی ژیانی لە فەڕانسەوە خزمەتی بە کورد و کوردستان کرد.

ئەو کۆستە گەورەیە خەسارێکی گەورەیە لە فەرهەنگ و وێژە و زمانی کوردی و بەم بۆنە تاڵەوە لە لایەن خۆم و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری خاتوو جۆیس دەکەم و خۆم بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانم.

ڕووحی شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێ.

ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی
٢٥ ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەردار وەلەدبەیگی: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە قازانجی کورد دا دەبێ ئەگەر…
بابەتی دواترسیروان فەخری مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە

Leave a Reply