سەردان و دیدارەکانی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە بریتانیا

کوردناسیۆن:لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو دا بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، لە سەردانێکی بۆ وڵاتی بریتانیا ، کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانی سەر بە نەتەوەکانی بەلووچ و  عەڕەبی ئەحوازی پێکهێنا و لە هەر هەموویاندا پێداگری لە سەر دروستبوونی هاوپەیمانیەک بۆ سەربەخۆییخوازانی سەر بەم نەتەوانە کرد.

ڕۆژی ٥ی نوامبری ٢٠٢٤ی زایینی هەیئەتێکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە سەرپەرەستیی “ئاشتیاکۆ پوورکەریم” سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و بە یاوەریی هاوڕێ گۆران دەشتی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بزووتنەوە، چاویان بە هەیئەتێکی بەرەی دێموکراتیکی ئەحواز، پێکهاتوو لە عەلی ئەبوو خلوود، جێگری سکرتێری گشتی و فەیسەل ئەبووخالد کەوت .

لەم دیدارە دا پێداگری لە سەر پێوەندیی دوولایەن کرایەوە و ڕەوشی جیهان و ناوچەکە بە گشتی خرایە بەر باس و شرۆڤە و هەر کام لەم دوو لایەنە، ڕا و بۆچوونی خۆیان لە پێوەندی بە ئاڵووگۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و پرسی نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو چوارچێوەی جوغڕافیای جەعلیی ئیران خستە بەر باس و لێکدانەوە.
دواتر هەیئەتی بزووتنەوە لە دیدارێکی دۆستانە دا چاویان بە هەر یەک لە چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤیی عەڕەبی ئەحوازی عەبدولکەریم دەحیمی”ئەبووعەسەل” و عەلی ئەلئەحوازی”ئەبووجەڕاح” کەوت و لەم دیدارەش دا کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئەحواز خرانە بەر باس و تاوتوێکردن.

 

لە درێژەی کۆبوونەوەکانی  بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ هێز و لایەنە خاک داگیرکراوەکانی ناو جوغڕافیای جەعلیی ئیران، هەیئەتێکی بزووتنەوە پێکهاتوو لە ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوە و گۆران دەشتی ئەندامی دەستەی کارگیریی بزووتنەوە لە گەڵ هەئیەتێک لە بزووتنەوەی ئازادیی بەلووچستان پێکهاتوو لە دەستەیەکی ڕێبەری، د،شاسوار کەریمزادە، ڕەشید، فازڵ ، کۆبوونەوە و کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە ڕەوشی ناوچەکە بە گشتی و کوردستان و بەلووچستان بە تایبەتی خرایە بەر باس و شرۆڤەی دوو لایەن و پێداگری لە پێوەندیی هاوبەشی دوولایەن کرایەوە.

هاوکات سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ ڕێبەرایەتی و سەرۆکی بزووتنەوەی ئازادیی بەلووچستان هێربیار مێری و شاندی یاوەڕی کۆبوونەوە و پێداگرییان لە سەر هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دوو لایەنی کورد و بەلووچ کردەوە.
لەم دیدارە دا ئاشتیاکۆ پوورکەریم باسێکی سیاسی لە پێوەندی بە ڕەوشی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوڤین پێشکەش کرد و گوتی: ئەم دۆخەی ئێستا لە ئەنجامدا بە قازانجی نەتەوە بێدەوڵەت و خاک داگیرکراوەکان دەبێ بەو مەرجەی هێز و لایەنەکانی سەر بەم نەتەوانە ئامادەییان بۆ خۆڕێکخستن لە گەڵ ئەم گۆڕانکاریانە هەبێ، هەروەها سەرۆکی بزووتنەوەی ئازادیی بەلووچستان، حیربیار مێری، وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی لەم دیدارە ئاماژەی بەوە دا کە ئێمە وەک کورد و بەلووچ پێویستیمان بە یەکترە و دەبێ یارمەتیدەر و هەماهەنگ بین.
لە درێژەی دیدراەکانی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانی سەر بە نەتەوە غەیرە فارسەکان، هەئیەتێکی بزووتنەوە پێکهاتوو لە ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوە و گۆران دەشتی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بزووتنەوە لە گەڵ هەر یەک لە جەمشید ئەمیری سەرۆکی بەرەی یەکگرتووی بەلووچستان و عەبدوڵڵا سیاهوویی بەلووچ سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی بەڵووچستان کۆبوونەوە وێرای پێداگری لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی نێوان نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو جوغڕافیای جەعلیی ئیران، کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە ڕەوشی ناوچەکە و جیهان بە گشتی تاوتوێ کران.
سەرجەم دیدارەکان بە ئاراستەیەکی پۆزەتیڤ و ئەرێنی دا تێپەڕ بوون و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرە و هاوپەیمانیەکی گشتگیر و هەمە لایەنە لە هێز و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی سەر بە نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو جوگرافیای جەعلیی ئیران پێکبهێندرێ و سەرجەم هێز و لایەنەکان لە دەوری پلاتفۆرمێکی هاوبەش کۆبکرێنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەیامی پیرۆزبایی ئاشتیاکۆ پوورکەریم بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار
بابەتی دواتر“The Raison of State”یان عەقڵی دەوڵەت

Leave a Reply