بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: پاراستنی ڕۆژاوای کوردستان وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی، ئەرک و بەرپرسایەتیە.

پاش ئەوەی لە ڕۆژی ٢٧ی نوامبری ٢٠٢٤ی زایینی ڕێکخراوی تیرۆریستیی هەیئەتی تەحریری شام، ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری بەشار ئەسەد و بەرەی نوسرە کە لە لایەن ڕژیمی تورکیەوە پاڵپشتی و پشتیوانی دەکرێن، هیرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر هەندێک ناوچەی سووریە دەستپێکرد و بەشێکی زۆر لە شارەکانی ئەم وڵاتەیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و هێزەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد بە بێ بەرگریکردن ڕایان کرد و ناوچەکەیان چۆڵ کرد، سەرەنجام پاش چەندین ڕۆژ کۆتایی بە دەسەڵاتی ڕژیمی ئەسەد  هات و حکوومەتی داگیرکەری سووریە ڕووخا.
بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە هەموو گەڵانی خاک داگیرکراوی ناوچەکە بە گشتی و بە تایبەتی نەتەوەی کورد دەکەین.
گۆڕانکاری بنەڕەتی  لە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لە قازانجی نەتەوە خاک داگیرکراوەکان بە گشتی و کورد بە تایبەتی دا دەبێ و بۆیە پێویستە نەتەوەی کورد خۆی بۆ  ئاڵووگۆڕی خێرا و پێشهاتەکان لە ناوچەکەدا ئامادە بکا.

لەو سۆنگەیەوە بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان داوا لە هەموو هێز و لایەنە کورد و کوردستانیەکان دەکا، بە پێکهێنانی بەرە و هاوپەیمانییەکی بە هێز، لە دەوری پلاتفۆرمێکی هاوبەشی نەتەوەیی و نیشتمانی کۆببنەوە.
هاوکات داوا لە هەموو گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی نیشتمان و لە دیاسپۆرا دەکەین کە بە هەستێکی نەتەوەییەوە بەرگری لەم دەستکەوتانە بکەن کە لە ڕۆژاوای کوردستان بە خوێن و خەبات و قوربانی وەدەست کەوتوون.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی

٨ی دێسامبری ٢٠٢٤ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتایبەتمەندیە گشتیەکان ڕێئاڵیسم لە پێیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
بابەتی دواترئاگادارییەک لە بەشی تەشکیلاتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ئامادەیی بۆ هێزی پشتیوان لە ڕۆژاوای کوردستان.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزار دەکەین. پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قەوەڵتاس بەیاننامەی هاوبەشی پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، ئیسفەهان، مەشهەد، شیراز، کرماشان، هەمەدان، ئەهواز و ناوچە و شارەکانی دیکە. ئاشتیاکو پوورکەریم پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕێکخرا پارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ . پێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار