کوردناسیۆن: ڕۆژی ١٤ی دێسامبری ٢٠٢٤ نوێنەرایەتیی خۆسەریی ڕۆژاوای کوردستان لە بروکسڵ کۆبوونووەیەکی بە بەشداریی زۆرینەی پارت و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە برد کە تێیدا ئامانج گۆڕینەوە و ئاڵووگۆڕی بیروڕا بە مەبەستی چۆنیەتیی پاڵپشتی و پشتیوانی لە ڕۆژاوای کوردستان بوو.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە فەرمی بۆ ئەم کۆبوونەوەیە بانگهێشت کرابوو و بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی بزووتنەوە بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم بەشدار بوو.
سەرۆکی بزووتنەوە وێڕای دیدار و دانیشتنی تایبەت لە گەڵ ئـیلـهام ئـەحمەد هاوسـەرۆکی دەستەی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریی ڕۆژاوا و د،عەبدولکەریم عومەر بەرپرسی نوێنەرایەتیی خۆسەریی ڕۆژاوا لە بروکسل و چەندین کەسایەتیی سیاسیی دیکەی کوردستان، لە وتارێکدا پاڵپشتی و پشتیوانیی بزووتنەوەی بۆ ڕۆژاوای کوردستان دووپاتە کردەوە و گوتی: پرسی کورد، پرسێکی لێک گرێدراوە و لە هەر کام لە بەشەکانی کوردستان گۆڕانکاری و دەستکەوتێک هەبێ، کاریگەری لە سەر پرسی کورد بە گشتی لە هەموو بەشەکان دا دانێ و دەستکەوتەکان دەبنە دەستکەوتی گشتی و نەتەوەیی بۆ کورد و کوردستان.
بەڕێز ئاشتیاکۆ بە ئاماژە بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە گەشبینیەوە لە داهاتووی کوردی ڕوانی و گوتی: لە دیزاینی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا کورد ڕۆڵی سەرەکی دەبینی و بە پێی ڕۆڵ و پێگەکەی دەستکەوتی دەبێ و بەو پێیەی پرسی سەربەخۆیی و بنیاتنانی دەوڵەت بۆ نەتەوەی کورد بۆتە وێژمانی یەکەمی شەقامی کوردستان و هاوکات کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ، بۆیە نەخشەی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە بێ دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان دیزاین ناکرێتەوە.
لە دانیشتنی تایبەتیی سەرۆکی بزووتنەوە و هاوسەرۆکی پێوەندییەکانی دەرەوەی خۆسەریی ڕۆژاوای کوردستان باس لە پێوەندیی بەردەوام و کاری هاوبەش و دوولایەنە کرایەوە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە دا لە سەر بیر و ڕای گشتیی بەشداربوان، ئەنجامنامەیەک ئامادە کرا کە دەقی ئەنجامنامەکە بەم چەشنەیە:
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان
لەسەر داوای بەڕێوەبەرێتی خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەوروپا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانیەکان، ڕۆژی 2024.12.14، کۆبوونەوەیەک لە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە برۆکسل بەڕێوەچوو. دوای گوتوبێژی بەرفراوان هەڵوێستێکی هاوبەش بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان خرایە روو. هەر لە کۆبوونەوەدا پلانی هاوبەشی کارو چالاکی بۆ ئەو مەبەستە داڕێژرا.
تەوەر و کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە گۆڕانکاری و شەڕەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان. بەپێی بەرنامەی کار، لە سەرەتاوە نوێنەرانیبەڕێوەبەریی خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زانیارییان لەسەر دۆخەکە بە کۆبوونەوەکە دا و دواتر بەشداربووان راو بۆچوونەکانیان سەبارەت بە دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی سەر ناوچە کوردنشینەکان و هەروەها بەرخۆدانی گەلی رۆژاوا خستە رووو. به تایبەتیهه ڕه شه و هێرشه کانی ده وڵه تی تورکیا بۆ سه ڕ ڕۆژئاوای کوردستان به وردی باس کرا و هه ڵوێست له به ڕامبه ڕ ئه و هێرشانه گیرا. هه ڵوێستی هاوپه یمانیی نێوده وڵەتییی دژ به داعش و وڵاتانی دراوسێش تاوتوێ کران. بەشێوەیەکی گشتی ئەمڕۆ، کورد چۆن دەبێت لە سوریا هەڵسوکەوت بکات و کورد لە پارچەکانی تری وڵات و دەرەوەی وڵات چی بکەن، چۆن خاوەنداریی لە خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەن، لەسەر هەموو ئەو پرسانەو پرسی دیکەش هەڵوێست و بۆچوون و پێشنیارەکان دەربڕدرانو بڕیاری بانگەوازی بە پەلە درا.
لەسەر بنەمای ئەم گفتوگۆیانە، کۆبوونەوەکە ئەم خاڵانە دەخاتە بەردەم ڕای گشتیی :
1. لە ساڵی 2012ەوە، لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کورد، عەرەب، ئاشووری – سوریانی – کلدانی، ئەرمەنی و هەموو نەتەوە و گروپە ئایینییەکان (موسڵمان، سوننە، عەلەوی، مەسیحی، ئێزدی)، پێکەوە ئیدارەیەکی سەربەخۆیان دامەزراند. هەروەها ژنان لە هەموو پۆستو بەشەکاندا بە ئیرادەی خۆیان جێگەی خۆیان گرت. ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتی خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ئێستادا ئازادترین و دیموکراسیترین و سێکۆلارترین ناوچەی سوریان. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە سەرەتای شۆڕشی سوریاوە و تا ئێستاش زۆرێک لەم ئەمناوچانە لەژێر هێرشی هێزە داگیرکەرەکان و هێزە ئیسلامییە توندڕەوەکاندان. ئەم ڕاستییە، ئەم تایبەتمەندی و جیاوازییە ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک گرنگترە. جگە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئێستا هەموو بەشەکانی سوریا لە دەستی هێزە توندڕەوەکاندایە.
بەڵام هەرچییەک بێت یان هەرچییەک ڕووبدات، دەبێت ئەم ناوچەیە سیستمی خۆی بپارێزێت.
2. دەوڵەتی تورکیا دوژمنی سەرەکی گەلی کوردە، هێرش دەکاتە سەر هەموو کوردستان و لەدژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان سەرکردایەتی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان لە ناوچەکەشدا دەکات، هەروەها لە هەموو جیهاندا لە چالاکیی دژ بە گەلی کورد تێوەگلاوە. دەوڵەتی تورکیا هەر لە سەرەتای شۆڕشی سوریاوە دوژمنایەتی کورد و بەرژەوەندییەکانی دەکات. سەرەتا لە ڕێگەی داعش و هێزەکانی سەر بە داعشەوە هێرشی کرد. کاتێک ئەنجامی بەدەست نەهێنا، راستەوخۆ دەستی بە هێرش کرد بە بەرچاوی هەموو دنیا و چەندین ناوچەی داگیرکرد. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامن. لە هێرشەکانیدا هەموو پێوەرە مرۆیی و یاساییە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات. دەوڵەتی تورکیا بەشێوەیەکی گشتیی ژێرخانی ڕۆژاڤا و شوێنەکانی ژیانی (کۆگاکانیئاو، وێستگەی کارەبا، بیر و کۆگاکانی نەوت و غاز، کۆگاکانی دانەوێڵە، کارگەی ئارد و نانەواخانە، نەخۆشخانە و شوێنی دیکەی هاوشێوە) دەکاتە ئامانج. دوای شکستی ڕژێمی بەعس لە سوریا، حکومەتی تورکیا هێزەئیسلامییە توندرەوەکانی نزیک لە خۆی کۆکردەوە و هێرشی کردە سەر ناوچەی شەهبا و مینبەج. کورد لە ناوچە داگیرکراوەکان دوور دەخرێتەوە و دیمۆگرافیا بە تەواوی دەگۆڕدرێت. هێرشەکان بەردەوامن. کۆبوونەوەکە بە توندی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارەکانی ریسواو و شەرمەزار دەکات و بە هەموو توانایەوە و شانبەشان لەگەڵ بەڕێوەبەرێتیی خۆسەرییباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی ئەم هێرشانە دەوەستێت.
3. بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین. ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم دۆخە دەکەین و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا دەخەینە بەردەم دادگا نێودەوڵەتییەکان. کۆبوونەوەکە بڕیاری بەستنی دادگای میللی نێونەتەوەیی (دادگای مەدەنی) لەسەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ئەرکێکی سەرەکی ئەم قۆناغە دەزانێت و لەم ئەرکەدا جێگەی خۆی دەگرێت.
4. ڕژێمی بەعسی سوری شکستی هێنا و ئێستا ئیدارەیەکی نوێ لە دیمەشق دادەمەزرێت. هەوڵ دەدرێت هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەتی سوریا ئاوەدان بکرێنەوە و دەستورێکی نوێ بنووسرێت. کورد نەتەوەیەکی کۆنی ئەو خاکەیە. پێویستەکورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی سووریا لە بنیاتنانی دەوڵەتی نوێدا جێگەی خۆیان بگرن و مافەکانیان لە دەستووردا زامن بکرێت. بۆیە پێویستە دیدار و دانوستان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا بکرێت. پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان نابێ بە تەنیا بچنە دیمەشق. لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە سەرجەم پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرا، شاندێکی هاوبەش پێکبهێنن و بە یەک دەنگ لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق وتووێژبکەن.
5. بەرگریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەرگریکردن لە ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەرگریکردنە لە هەموو کوردستان. پێویستە هەموو هێز و پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان پشتیوانیی لە ئیدارەی خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەن. دەبێ هێرشەکان ڕابگیرێن و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان بپارێزرێن. لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە هەموو لایەن و ڕێکخراو و هێزەکوردستانییەکان و سەرجەم گەلی کورد و دۆستانی کورد کرا لەم کاتەدا بەبێ دوودڵی پشتوانی بەڕوەبەرێتی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا بن و دژی هێرشەکان بێدەنگ نەبن.
6. رۆژاوای کوردستان لەژێر هێرشی دەوڵەتی تورکیا و هێزە ئیسلامییەتوندڕەوەکاندایە و دەیانەوێت بەڕێوەبەریی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێکبدەن و هەموو بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە لەناوببەن. لەبەرامبەر ئەو پیلان و هێرشانەدا پێویستە ڕۆژاوا و هەموو ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بپارێزرێن و چەترێکی پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژاوا دابنرێت. باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئازادترین و دیموکراسیترین ناوچەکانی سوریان. لەم ناوچەیەدا دەیان هەزار دیل و پاشماوەی داعش هەن. شکستی ئیدارەی خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگا بۆ داعش و هێزە هاوشێوەکانیان دەکاتەوە و مەترسی بۆ هەموو جیهان دروست دەکات. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان و ڕای گشتی جیهان کرا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارەکانی ڕابگرن و خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بپارێزن و بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکرات هاوکار بن.
7. لە ئێستادا ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا و حەلەب و مەنبەج لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زۆرن و پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە. خەڵکی کوردستان و دەرەوەی وڵات هاوکارییان بۆ کۆدەکەنەوە. هەروەها ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەیانەوێت هاوکاری بکەن. بەڵام دەرگای سێمالکا و تلکۆچەر داخراون.
لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە دەسەڵاتداریی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرا ئەو دەرگایانە بکەنەوە و هاوکاری ئاوارە و لێقەوماوان بکەن. جگە لەوەش لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان و دۆستانی کورد و جیهانی دیموکرات و مرۆڤدۆست کرا کە هەڵمەتی هاوکاری بەهێزتر بکەن و باشتر ئاگاداری ئاوارە و لێقەوماوان بن.
8. ئەو شەڕەی کە زیاتر لە ساڵێکە لە فەلەستین بەردەوامە، ئێستا پەڕێوەتەوە بۆ لوبنان و سوریا و هەندێکجاریش دەپەڕێتەوە بۆ یەمەن و ئێران و عێراق. ئەم شەڕە بەرفراوانتر دەبێت و جەنگێکی جیهانی لێدەکەوێتەوە. زۆرێک لە زلهێزەکان ئەم دۆخە بە جەنگی جیهانی سێیەم ناودەبەن. داگیرکەرانی کوردستان هەموویان لایەنی ئەم شەڕەن. بە واتایەکی تر شەڕ دەچێتە کوردستان، لەبەرئەوە لەم دۆخەدا یەکڕیزیی ناوخۆیی کورد، یەکێتینەتەوەیی زۆر گرنگە. لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە هەموو خەڵک و لایەن و ڕێکخراو و هێزەکانی کوردستان کرا لە کۆنفرانسێکی نەتەوەیی ونیشتمانیدا کۆببنەوە و کۆدەنگی و یەکڕیزییەکی پتەو دروست بکەن.
پاراستنی ڕۆژاڤا پاراستنی هەموو کوردستانە!
ژن – ژیان – ئازادی
کۆبوونەوەی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە برۆکسل
2024.12.14