کورد لە ڕۆژاوا

سەردار وەلەدبەیگی، ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.

سروشتی زۆربەی شۆڕشەکان لە مێژوو دا بەم چەشنە بووە کە پاش سەرکەوتنی شۆڕشەکە، شەڕی ناوخۆیی “Sivil War” ڕوویداوە.

لە شۆڕشی ئەمجارەی سووریە و هاتنە ئارای گۆڕانکاریەکان و بە تایبەتی ڕووخانی ڕژیمی ئەسەد و بە دەستەوە گرتنی دەسەڵاتی دمشق لە لایەن چەند تاقم و گرووپەوە وا چاوەڕوان دەکرێ کە گرژی و ئاڵۆزی و شەڕی ناوخۆیی لە ناو ئەم گرووپانە دا بە زوویی ڕووبدا.

 لەو ڕوانگەیەوە، ڕژیمی داگیرکەری تورکیە دەیهەوێ ئەم هەلە لە قازانج و بەرژەوەندیی خۆی دا بقۆزێتەوە و  شەڕێک لە نێوان کورد و عەڕەب دروست بکا، تاکوو کورد لە ڕۆژاوا لاواز بێ و ئەویش بە ئاسانی لە ناوی ببات.

لەم هەلومەرجە هەستیارە دا پێویستە کورد بە هۆشیاریەوە مامەڵەکە لە گەڵ دۆخەکە بکا و بە گرتنە بەری سیاسەتێکی ژیرانە، یەکەم تا دەتوانێ هەم لە بواری سیاسی و هەم لە بواری نیزامی و لۆجستیکیەوە جێ پێی خۆی قایم و توند و تۆڵ بکا و دووهەم بە هەستکردن بە هێزی یەکڕیزی و یەکگرتوویی ، ناوماڵی کورد ڕێکبخات و ئیزن نەدا کەلێنی سیاسی بکەوێتە ناو ماڵی کورد.

بە گشتی کورد لە ئێستا دا پێویستە سەبری هەبێ و ئامادەکاری بکا بۆ ئەو کاتەی گرووپ و تاقمە ناکۆکەکانی دێمشق خۆ بە خۆ یەکتر لاواز دەکەن.

ڕەمزی سەرکەوتن لە هێز دایە و یەکڕیزی و یەکخستنی ناو ماڵی کورد، هێز بە ڕۆژاوا دەبەخشێ.

لەو کات و ساتەی بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا تێپەڕ دەبێ، هەم شکست و هەمیش سەرکەوتنی ڕۆژاوای کوردستان، کاریگەری لە سەر هەموو بەشەکانی کوردستان دەبێ.

لە ئەنجامدا سەرکەوتنی ڕۆژاوا دەتوانێ دەستکەوتێکی گرینگ و ئەرێنی بێ بۆ هەنگاونان بەرەوە سەربەخۆیی و بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبریتانیا: دیداری ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بابەتی دواتر١٦ی بەفرانبار، ساڵڕۆژی دامەزرانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

Leave a Reply