گەلی تێکۆشەر و ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛
ڕژیمی داگیرکەری ئیرانی بەردەوامە لە خوڵقاندنی جینایەت لە کوردستان و ڕۆژ نییە حوکمی زیندان و لە سێدارەدان بۆ کەس یان چەند کەسێک لە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان دەرنەکەن و بەڕیوەی نەبەن.
لە ئیستا دا جیا لەوەی دەیان زیندانیی کورد لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئیراندا حوکمی ئێعدامیان بە سەر دا سەپاوە،
دوو زیندانیی کورد، وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەو ماوەیە دا حوکمی لە سێدارەدانیان لە لایەن دیوانی باڵای ئیرانەوە پەسەند کراوە و ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم دوو حوکمە لە ئارا دایە.
بۆیە بۆ پێشگرتن بە جێبەجێکرانی ئەم حوکمە، داوا لە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان لە هەموو کوردستان دەست بدەنە مانگرتنێکی گشتی و سەراسەری.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان داوا دەکا: بە نەچوونە سەر کار و قوتابخانە و داخستنی دووکان و بازاڕ، ناڕەزایەتی و ئیعتراز و بێزاریی خۆتان بەرانبەر ڕژیمی داگیرکەری ئیرانی دەرببڕن.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی
١٩ی ژانویەی ٢٠٢٤ی زایینی