حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە.

بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) تەواوی پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوەندی کەنەکە لە بروکسڵی پایتەختی بلژیک کۆبوونەوە.

بە ئامانجی شڕۆڤەکردنی دۆخی ڕۆژهەڵاتیی کوردستان لە چوارچێوەی دۆخی نوێ کە لە ڕۆژهەڵاتیی ناوین ڕوودەدات، بە پیشەنگایەتی کەنەکە زۆرینەی ئەو پارت و ڕێکخراوانەی کە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان کار و خەباتی سیاسیی بەڕێوەدەبەن، کۆبوونەوە.

لە سەرەتادا هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس سوپاسی تەواوی نوێنەری  پارت و ڕێکخراوەکانی کرد کە بە ئەرێنیەوە بانگهێشت کردنەکەیان وەڵامداوەتەوە و بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. ڕاگەیەندرا کە ئەو کۆبوونەوەیە لە ئەنجامی ئەو بڕیارەی کە لە کۆبوونەوەی ١٠٠ساڵەی پەیمانی لۆزان لە ساڵی ٢٠٢٣ درا بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ هەر چوارپارچەی کوردستان.

بە خولەکێک رێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادیی کوردستان کۆبوونەوەکە دەستی پێکرد و پاشان دەربارەی دۆخی سیاسی، کۆمەڵگە و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەتی دۆخی ڕۆژهەڵاتیی کوردستان شڕۆڤەکرا.

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار گوتی: “ئەم کۆبوونەوەیە بۆ بڕیاری پێکهێنانی کۆنفرانسی نەتەوەیی کورد بێگومان هەنگاوێکی گەورە و گرنگە. لەبەر ئەوەی ئەمە یەکەمجارە کە تێکۆشانێکی وەها بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام بدرێت. ئەم پرۆسەیە گرنگە کە بتوانین وەک هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆببینەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەین. هەربۆیە وەک لە هەمووکات زیاتر پێویستە یەکگرتووبین و بە شێوەیەکی کۆدەنگ ئامادەبین.”

لە هەڵسەنگاندنەکاندا بە تایبەت لەسەر بابەتی هاوبەش، پرسی هاوبەش و خەونی هابەش بۆچوونەکان باسکرا. هەروەها گوترا: “هەموومان لە یەک بنەماڵەین، ڕاستە چەندین پارت و ڕێکخراوی جیاوازین، ناومان جیاوازە، بەڵام ئێمە مرۆڤی یەک ماڵین و دەبێت خاڵی هاوبەش دروست بکەین لە ژێر یەک چەتردا کار بکەین. ئەوە ڕاستییەکە هیچ پارتێکی ڕۆژهەڵاتیی کوردستان ئەمڕۆ ناتوانێت بە تەنها ببێتە وەڵامگۆ. ڕاستە هەر یەکمان هەڵگری ئایدۆلۆژیا و بیر و باوەرێکی جیاوازین، بەڵام دەبینین لە ژێر دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ کە چۆن گەل بوو بەیەک.

بە ناوی تەواوی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتیی کوردستان بە شێوەیەکی هاوبەش بۆ شەرمەزارکردنی بڕیاری لە سێدارەدانی وەریشە موراد و پەخشان عەزیزی بانگەواز بکرێت. هەروەها لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەدا کۆمیتەی ئامادەکرا هەڵدەبژێردرێت کە نوێنەری کە نوێنەری پارتەکەی لە خۆدەگرێت و بۆ ئەوەی لە کاتێکی نزیکدا ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی نەتەوەییی ڕۆژهەڵاتیی کوردستان بکەن و ئەو کۆنگرەی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتیی کوردستان پێش نەورۆزی ڕۆژهەڵات ئەنجام بدرێت”.

بە ناوی تەواوی پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتیی کوردستان کۆمیسیۆنێک دامەزرێنرا کە هەر دامەزراوەیەک نوێنەرێکی خۆی تێدایە هەیە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بانگەوازی بەشدار بوون لەو دادگاییە کرا کە لەسەر تورکیا بەڕێوەدەچێت. لەبەر ئەوەی ڕەنگە لە داهاتوودا لەسەر تاوان و تاوانی دەسەڵاتداری ئێران دادگای بکرێت.

کۆبوونەوەکە کە لە ناوەندی کەنەکە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دەستی پێکرد نزیکەی ٣ کاتژمێری خایاند، ئەنجامی کۆبوونەوەکە بەمجۆرەیە:

“بە مەبەستی کۆبوونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتیی کوردستان، لەسەر بانگەوازی دەستپێشخەری کۆنفرانسی لۆزان و بە هاوکاری کەنەکە، نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گروپێک لە کەسایەتی سەربەخۆ، ڕۆژی ١٨/١/٢٠٢٥ لە برۆکسڵ، لە بینای ناوەندی کەنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی بە بەرفراوانی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. لە هەڵسەنگاندنەکاندا دۆخی زیندانیانی سیاسی ئێران، بە تایبەت سزای لە سێدارە لەسەر پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی کرا. بریار درا کە لەسەر بڕیاری لە سێدارەدان لە سەرانسەری ئێران هەڵوێست نیشان بدرێت و بانگەواز لە هەموو پارت و رێکخراوە سیاسییەکان ڕۆژهەڵاتیی کوردستان بکرێت کە پێکەوە هەڵوێست پیشان بدەن و بانگەوازی مانگرتنی گشتیی بکەن. لەسەر ئەم بابەتەش دوو ئەندامی کۆمیتە ئەرکدار کران.

پاشان کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی دەستنیشان کرا و پلان دانرا. وەک پرنسپ بڕیاردرا کە هەر پارت و ڕێکخراوێک لە کۆمیتەدا نوێنەرایەتی هەبێت و هەندێک کەسی سەربەخۆش لە کۆمیتە جێ بگرن. هەروەها داواکارا لە کۆمیتەدا رێژەی ژنان بە نزیکبوونەوەی ئەرێنی زیاد بکرێت.

ناوی پارت و ڕێکخراوە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە:

*بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

*حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

*حیزبی کۆمۆنیستی ئێران-ڕێکخراوی کوردستان-کۆمەڵە

*کەژار

*کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان

*پاک

*پەژاک

*سازمانی خەباتی کوردستان

دەرگای کۆمیتە بۆ هەموو پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوەیە.

لە ئەنجامدا بڕیاری درا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا، کۆنگرەی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەوروپا کۆببێتەوە.”

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبا ٢ی ڕێبەندان بکەینە بنەمای یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد و هێزە سیاسیەکانی کوردستان
بابەتی دواترئەنجامنامەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ئامادەکاریی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Leave a Reply

نوێترینەکان
بۆ چی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی،بەرانبەر بە جینایەتەکانی ڕژیمی تورکیە دەرهەق بە نەتەوەی کورد بێدەنگە؟ کۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان”پژاک”. کۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. کۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. رسالة حركة استقلال كردستان بمناسبة الذكرى الخامسة والثلاثين لتأسيس الجبهة الديمقراطية الشعبية للأحواز ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ئامادەکاریی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە. با ٢ی ڕێبەندان بکەینە بنەمای یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد و هێزە سیاسیەکانی کوردستان مانگرتنی گشتی بۆ داکۆکی لە گیانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی کۆبوونەوەی ڕێبەریی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ ئەنجومەنی بریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان. وەحید مورادی کوردستانی: بە بۆنەی ١٦ی بەفرانبار ساڵڕۆژی دامەزرانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ١٦ی بەفرانبار، ساڵڕۆژی دامەزرانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کورد لە ڕۆژاوا بریتانیا: دیداری ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. دیداری سەرۆکی بزووتنەوە لە گەڵ هاوسەرۆکی پێوەندییەکانی دەرەوەی خۆسەریی ڕۆژاوای کوردستان